رەفعەت عەبدوڵا: یەكێتی كار بۆ رێكخستنەوەی خەرجییەكان دەكات

کوردستان
17:55 - 2023-05-28



 رەفعەت عەبدوڵا بڕیاردەری دەستەی كارگێڕی مەكتەبی سیاسی لەگەڵ  لێپرسراو و ئەندامانی دەزگای دەستپاكی و چاودێریی دارایی گشتی یەكێتی كۆبۆوە.

لە كۆبوونەوەكەدا فەوزیە نڤیف راپۆرتێكی لەسەر پێكهاتەو ئەركەكانی دەزگاكەیان پێشكەش كرد كەخۆی لەرێكخستنەوەی خەرجیە داراییەكانی ئۆرگانەكانی حزبدا دەبینێتەوەو رێنمایی بە گشت یەكە ژمێریاریی و  لێپرسراوی ئۆرگانەكان دراوەو بۆ سەرخستنی ئەو پرۆسەیەش هەماهەنگی لە نێوان دەزگای  دەستپاكی و چاودێری دارایی و سەرجەم ئۆرگانەكان دروست كراوە.

دواتر رەفعەت عەبدوڵا بڕیاردەری دەستەی كارگێڕی مەكتەبی سیاسی كورتەباسێكی لەبارەی گرنگی رێكخستنەوەی خەرجیی ئۆرگانەكان پێشكەشكرد و رایگەیاند: لە چوارچێوەی هەوڵە بەردەوامەكان بۆ بە دامەزراوەیی كردنی زیاتری ئۆرگانەكانی یەكێتیی نیشتمانیی كوردستان و رەچاوكردنی  بارودۆخی كێشە داراییەكان كە لە هەرێم و عێراقدا مشتومڕی دروست كردووە، بە  بەرنامەڕێژیی وردەوە هەنگاوی  گونجاو بۆ رێكخستنەوەی خەرجیە داراییەكان گیراوەتەبەر لەپێناو خزمەتكردنی گشتی.

لە بەشێکی تری  وتەكانیدا، بڕیاردەری دەستەی كارگێڕی مەكتەبی سیاسی  وێڕای دەستخۆشی لە ستافی دەزگای دەستپاكی و چاودێری دارایی کە لەو هەنگاوانەدا رۆڵێكی گرنگیان بینیوە  داواشی لێكردن بۆ گەشەپێدانی زیاتری ئەم بوارە  لەگەڵ ناوەندە تایبەتمەندە ئەكادیمیەكاندا هەماهەنگی بكەن بۆ كردنەوەی خولی تایبەت لە پێناوی بەرزكردنەوەی تواناكان و پێگەیاندنی كادری پسپۆڕدا.

بابەتی لێکچو

Copyright © 2020 Kirkuk Tv All Rights Reserved Designed And Developed By AVESTA GROUP