سه‌رۆك بافڵ پێشوازی له‌ باوكی شه‌هیدی فه‌رمانده‌ ئاكام عومەر ده‌كات

کوردستان
20:57 - 2023-05-28

بافڵ جەلال تاڵەبانی، سەرۆکی یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان لە دەباشان پێشوازیکرد لە عومەر عوسمان، باوکی شەهیدی فەرماندە ئاکام عومەر، فەرماندەی فەرماندەیی هێزەکانی کۆماندۆی کوردستان.

‎لەدیدارەكەدا سەرۆك بافڵ جەلال تاڵەبانی لەنزیكەوە لە خانەوادەی شەهید ئاكامی پرسی و ستایشی خۆڕاگری و جوامێری خانەوادە سەربەرزەكەیانی كرد لە مێژووی خەباتی گەلەكەمان و رایگەیاند، ئێوە نموونەی قارەمانێتی و تێكۆشانن لەپێناو خاكەكەمان، شەهید ئاكامیش بەهەمان رۆحییەتەوە لەپێناو پاراستنی ژیانی خەڵك و ئارامیی هەرێمەكەمان خەباتی دەكرد و نموونەی قارەمانێتی لەمێژوودا نووسییەوە.

‎وتیشی، تێكشكاندنی ئەفسانەی داعش و رووبەڕووبوونەوەكانی لەپێناو پاراستنی كوردستاندا، شایەتی ئەو راستییە دەدەن.

‎لەبەرامبەردا عومەر عوسمان سوپاسی سەرۆك بافڵی كرد كە هەمیشە لەنزیكەوە لەگەڵ خانەوادەی شەهید ئاكام بووە و بەڵێنیدا درێژەپێدەری رێبازی شەهید ئاكام بن و رۆڵەیەكی بەئەمەكی كوردستان بن

بابەتی لێکچو

Copyright © 2020 Kirkuk Tv All Rights Reserved Designed And Developed By AVESTA GROUP