هێزه‌كانی ده‌زگای ئاسایشی هه‌رێمی كوردستان هه‌ڵمه‌تێكی به‌رفراوانیان بۆ ڕاوه‌دونانی پاشماوه‌ی چه‌كدارانی داعش ئه‌نجامدا.
به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی ئۆپراسیۆنه‌كانی ده‌زگای ئاسایشی هه‌رێم ، به هه‌ماهه‌نگی له‌گه‌ڵ هێزه‌كانی ( ٧٠ )ی وه‌زاره‌تی پێشمه‌رگه و هێزه‌كانی سه‌ربه وه‌زاره‌تی به‌رگری عێراق ، له سنوری ناوچه‌كانی ( زنانه ، په‌لكانه ، غره ، قۆری چای ) ئۆپراسیۆنێكی به‌رفراوانیان ئه‌نجامدا بۆ ڕاوه‌دونانی پاشماوه‌كانی چه‌كداره‌كانی چه‌كدارانی داعش كه له‌و سنورانه جموجۆڵیان هه‌بووه.
له‌سه‌ر بنه‌مای زانیاری هه‌واڵگری پێشوه‌خت به‌ره‌به‌یانی 27/5/2023 ده‌ستكرا به كێوماڵكردن، له ئه‌نجامدا چه‌ندین حه‌شارگه و شوێنی پلان دانانیان دۆزرانه‌وه و خاپور كران .
ئۆپراسیۆنه‌كه ماوه‌ی دوو ڕۆژی خایاند به ئامانجی بنبڕكردنی چه‌كدارانی داعش له‌و ناوچانه .
ئاسایش و پێشمه‌رگه‌و سوپا هه‌ڵمه‌تێكیان بۆ راوه‌دونانی داعش له‌سنوری كفری – خورماتوو ئه‌نجامدا
Copyright © 2020 Kirkuk Tv All Rights Reserved Designed And Developed By AVESTA GROUP