یه‌كێتی خەڵاتی رێزلێنان ده‌به‌خشێته‌ 125 راگه‌یه‌ندكارو نوسه‌رو رۆشنبیر

کوردستان
21:21 - 2023-05-28


لە چوارچێوەی چالاكییەكانی ٤٨ساڵەی ساڵیادی دامەزراندنی یەكێتی نیشتیمانی كوردستان نیوەڕۆی ئەمڕۆ شەممە ۲۸/٥/۲٠۲۳ لە بارەگای مەكتەبی سیاسی یەكێتی نیشتیمانی كوردستان لە شاری هەولێر بەئامادەبونی سەعدی ئەحمەد پیرە ئەندامی مەکتەبی سیاسی و دکتۆر مەجید حەمەدەمین ئەندامی سەرکردایەتی و لێپرسراوی مەڵبەندی سێ ی هەولێر  و دکتۆر رێبوار ئەندامی سەرکردایەتی ، فەهیمە سابیر ئەندامی سەرکردایەتی ، ئاراس محەمەد ئاغا ئەندامی سەركردایەتی و بەشێک لەکادیرە پێشکەوتووەکانی یەکێتی نیشتیمانی کوردستان مەراسیمێكی رێزلێنان بۆ ۱۲٥ ڕاگەیاندنكار و نوسەر و ڕۆشنبیران بەڕێوەچوو كە ساڵانێك لە ڕێگەی كەناڵە جیاوازەكانی ڕاگەیاندنی یەكێتی نیشتیمانی كوردستان لە سنووری پارێزگای هەولێر خزمەتیانكردوە و هەندێكیشیان تائێستا بەردەوامن.

سەرەتای مەراسیمەكە سەعدی ئەحمەد پیرە ئەندامی مەكتەبی سیاسی و ئەندامانی تری سەركردایەتی ووتەیان پێشكەش كرد و ئاماژەیان بە گرنگیی ڕۆڵی راگەیاندن لەسەردەمی نوێی خەباتی سیاسی كرد و ستایشی سەرجەم ڕاگەیاندنەكانی یەكێتی نیشتیمانی كوردستان لە سنوری پارێزگای هەولێر كرد ، كە سەرباری هەموو ڕێگری و دروستكردنی ئاستەنگەكان بەوپەڕی هەستكردن بە گیانی لێپڕسراوێتییەوە ئەركەكانی خۆیان بەجێگەیاندووە كە ئەمە جێگەی ڕێزو پێزانینە، پاشان گفتوگۆیەكی كراوە لە نێوان ئامادەبوان بەڕێوەچوو بەئاراستەی چۆنیەتی زیاتر بەرەو پێشەوەبردنی ڕاگەیاندنی یەكێتی نیشتیمانی كوردستان لە شاری هەولێر و دەوروبەری .

لە كۆتایی مەراسیمەكەدا خەڵاتی ڕێزلێنانی مەكتەبی سیاسی یەكێتی نیشتیمانی كوردستان لە هەولێر بەخشرایە ئامادەبوان .

بابەتی لێکچو

Copyright © 2020 Kirkuk Tv All Rights Reserved Designed And Developed By AVESTA GROUP