بومه‌له‌رزه‌یه‌ك له‌ شاری موسڵی دا

کوردستان
09:36 - 2023-05-29

ئەمڕۆ دووشەممە 29ی ئایار 2023 ، بومەلەرزەیەک بە گوڕی 3.7 پلە بە پێوەری ڕێختەر له‌ شاری موسڵی دا.

لە ڕاگەیەنراوێکدا به‌شی بومه‌له‌رزه‌زانیی سه‌ربه‌ وه‌زاره‌تی گواستنه‌وه‌ی عێراق رایگه‌یاندووه‌، سه‌رله‌بەیانی ئەمڕۆ دووشەممە، سه‌عات 2:23 خولەك ، بە دووری 31 کم لە باشووری قەزای شه‌نگال سه‌ربه‌ پارێزگای نەینەوا، بوومەلەرزەیەکیان تۆمارکردووه‌ .

ئاماژەی بەوەشکردووه‌: " گوڕی بومەلەرزەکە 3.7 بووە بە پله‌ی ڕێختەر، كه‌ لەلایەن ھاووڵاتییانەوە ھەستی پێنه‌کراوە".

بابەتی لێکچو

Copyright © 2020 Kirkuk Tv All Rights Reserved Designed And Developed By AVESTA GROUP