پارتی داوای لابردنی بڕگه‌ی گه‌ڕانه‌وه‌ی له‌ 10%ی موچه‌ی فه‌رمانبه‌ران له‌ بودجه‌ ده‌كات

کوردستان
12:12 - 2023-05-29


 ئه‌ندامێكی ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌رانی عێراق ئاشكرایكرد: فراكسیۆنی پارتی دیموكراتی كوردستان له‌ ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌ران داوای لابردنی ئه‌و بڕگه‌يه‌ی كردووه‌ له‌ پرۆژه‌یاسای بودجه‌ كه‌ داوای گه‌ڕانه‌وه‌ی له‌ 10% مووچه‌ی فه‌رمانبه‌رانی هه‌رێمی كوردستان ده‌كات.

ئەمڕۆ دووشەممە 29ی ئایار 2023، مستەفا سه‌نه‌د ئەندامی لیژنەی دارایی له‌ ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌ران، له‌ ئه‌ژماری خۆی له‌ تویته‌ر له‌ په‌یامێكدا رایگه‌یاندووه‌:"فراکسیۆنی یەکێتی بەپاڵپشتی ئێمە ماددەیەکی بۆ پڕۆژە بودجە زیادکرد حکومەتی هەرێم ناچاربکات مانگانە 10%ی پاشەکەوتی موچەی فەرمانبەران بداتەوە بەڵام پارتی فشار دەکات و داوای هەڵوەشاندنەوەی دەکات.. پێدەچێت هێزە سیاسییەکان ئەو بڕگەیە لابدەن."

سه‌نه‌د ده‌ڵێت: بەفەرمانبەران و یەکێتی دەڵێین: ئێمە براتانین

بابەتی لێکچو

Copyright © 2020 Kirkuk Tv All Rights Reserved Designed And Developed By AVESTA GROUP