مەكتەبی سیاسی یەكێتی په‌یامی پیرۆزبایی ئاراسته‌ی سه‌رۆكی توركیا ده‌كات

کوردستان
13:12 - 2023-05-29

مەكتەبی سیاسی یەكێتیی نیشتمانیی كوردستان له‌ په‌یامێكی پیرۆزییدا، بەبۆنەی سەرلەنوێ هەڵبژاردنەوەیان وەك سەرۆك كۆماری توركیا، پیرۆزبایی گەرم ئاراستەی ره‌جه‌ب ته‌یب ئه‌ردۆغان و گەلی تورکیای دراوسێ و دۆست و دەكات و رایگه‌یاندووه‌:" هیوادارین لەماوەی پێنج ساڵی ئایندەی سەرۆكایەتیتان، قوناغ و دەرفەتێكی تازە بێت بۆ كرانەوە و چارەسەری كێشەكان و فاكتەری  ئارامی و سەقامگیری لە توركیا و ناوچەكە  بێت"
ده‌قی په‌یامه‌كه‌: 

بەرێز ساین رەجەب تەیب ئەردۆگان سەرۆك كۆماری  توركیا

  بەبۆنەی سەر لە نوێ  هەڵبژاردنەوەتان وەك سەرۆك كۆماری توركیا، پیرۆزبایی گەرمی خۆمان ئاراستەی ئێوە و گەلی تورکیای دراوسێ و دۆست و دەكەین، هیوادارین لەماوەی پێنج ساڵی ئایندەی سەرۆكایەتیتان، قوناغ و دەرفەتێكی تازە بێت بۆ كرانەوە و چارەسەری كێشەكان و فاكتەری  ئارامی و سەقامگیری لە توركیا و ناوچەكە  بێت. بەتایبەتی ئێمە وەکو یەکێتیی نیشتمانیی  خوازیاری  پەیوەندییەکی دۆستانە و کاراتری نێوان  هەرێمی کوردستان و تورکیاین.
جارێکی تر پیرۆزە

مەكتەبی سیاسی 
یەكێتیی نیشتمانیی كوردستان

بابەتی لێکچو

Copyright © 2020 Kirkuk Tv All Rights Reserved Designed And Developed By AVESTA GROUP