مەكتەبی راگەیاندن پیرۆزبایی لە تۆڕی میدیایی رووداو دەكات

کوردستان
13:53 - 2023-05-29

مەكتەبی راگەیاندنی یەكێتیی نیشتمانیی كوردستان بەبۆنەی تێپەڕبوونی 10 ساڵ بەسەر دامەزراندنی تۆڕی میدیایی رووداو، په‌یامێكی پیرۆزبایی ئاراسته‌ كردووه‌.
ئه‌مه‌ ده‌قه‌كه‌یه‌تی:

بەبۆنەی تێپەڕبوونی 10 ساڵ بەسەر دامەزراندنی تۆڕی میدیایی رووداو، پیرۆزبایی گەرم لە سەرجەم میدیاكاران و ستافی هونەری و هەموو ئەو كەسانە دەكەین كە رۆڵیان هەیەو هەبوە لە خزمەتكردنی  كاروانی رۆژنامەگەریی ئەم تۆرە میدیاییەدا..
هیوادارین بیری كوردایەتی و پرەنسیپەكانی میدیا و كاری پرۆفیشناڵانە وەك چۆن گرنگی پێدراوە، زیاتر و زۆرتر لەچوارچێوی بەرژه‌وەندیەكانی میللەتەكەماندا رەنگ بداتەوە..
هیوای پێشكەوتنی زیاترو سەلامەتی پیشەییتان بۆ دەخوازین
 بەجێهێنانی ئەركی قورستان بەرز دەنرخێنین
ئیتر بەرەو كارى میدیایی رەسەن و هاوچەرخ


مەكتەبی راگەیاندن
یەكێتیی نیشتمانیی كوردستان
29/5/2023

بابەتی لێکچو

Copyright © 2020 Kirkuk Tv All Rights Reserved Designed And Developed By AVESTA GROUP