یه‌كێتی هه‌میشه‌ خه‌باتی نوێی بۆ قۆناغه‌ نوێكانه‌

کوردستان
13:59 - 2023-05-29



یه‌كێتی هه‌میشه‌ خه‌باتی نوێی بۆ قۆناغه‌ نوێكانه‌ و ئه‌مه‌ش بووه‌ته‌ بزوێنه‌رو به‌رده‌وامیدان به‌خه‌باتی هه‌مه‌لایه‌نه‌ی یه‌كێتی، بۆ ئه‌و كاتانه‌ی كه‌ دۆزی مافی كورد له‌گۆشه‌یه‌كه‌وه‌ كه‌وتووه‌ته‌ به‌رده‌م مه‌ترسی، یه‌كێتی شانی داوه‌ته‌ به‌ر راستكردنه‌وه‌ و پاراستنی قه‌واره‌ی هه‌رێم له‌لایه‌ك و له‌لایه‌كی دیكه‌ش ده‌سته‌به‌ری ژیان و گوزه‌ران و ئاوه‌دانكردنه‌وه‌ بۆ كۆمه‌ڵانی خه‌ڵكی هه‌رێمی كوردستان.

له‌گه‌ڵ نزیكبوونه‌وه‌ی داگیرساندنی مۆمی ٤٨ ساڵه‌ی ته‌مه‌نی یه‌كێتیی نیشتمانیی كوردستان خه‌باتی ئێستای كردوه‌ته‌ قۆناغی كردار و له‌ڕ‌ێی په‌یوه‌ندییه‌ دیبلۆماسییه‌كانه‌وه‌ هه‌وڵی به‌ده‌ستهێنانی ماف و شایسته‌ داراییه‌كانی خه‌ڵكی هه‌رێمی كوردستان ده‌دات، ئه‌مه‌ جگه‌ له‌ئه‌وه‌ی له‌عیراقیش له‌سه‌ر رێبازه‌كه‌ی سه‌رۆك مام جه‌لال هه‌وڵی ده‌سته‌به‌ركردنی ژیانێكی شایسته‌ بۆ گه‌لی عیراق ده‌دات و نه‌بووه‌ته‌ به‌شێك له‌ململانێ سیاسییه‌كان، به‌پێچه‌وانه‌وه‌ هه‌وڵی چاره‌سه‌ركردنی كێشه‌كان له‌رێی گفتووگۆ و دانوستانه‌وه‌ داوه‌.
 
یه‌كده‌نگی یه‌كێتی كاریگه‌ری ئه‌رێنی هه‌بووه‌
فه‌هیمه‌ سابر ئه‌ندامی سه‌ركردایه‌تی یه‌كێتی به‌سایتی ره‌سمیی یه‌كێتیی نیشتمانیی كوردستان PUKMEDIAی راگه‌یاندوه‌:" له‌دوای كۆچی دوایی سه‌رۆك مام جه‌لال، هه‌رگیز یه‌كێتی وه‌ك ئێستا له‌ناوخۆیدا یه‌كده‌نگ و یه‌كهه‌ڵوێست نه‌بووه‌، بێگومان ئه‌مه‌ش كاریگه‌ری ئه‌رێنی كردووه‌ته‌ سه‌ر ئه‌دای یه‌كێتیی نیشتمانیی كوردستان". 

فه‌هیمه‌ سابروتی: "یه‌كێتی به‌سه‌رۆكایه‌تی بافڵ جه‌لال تاڵه‌بانی، له‌سه‌ر ئاستی ناوخۆی هه‌رێمی كوردستانیش هه‌وڵی جددی داوه‌ بۆ یه‌كڕ‌یزیی حزبه‌ كوردستانییه‌كان و ده‌رگای ماڵه‌كه‌ی مامی له‌ دوكان بۆ ئه‌و یه‌كڕ‌یزییه‌ كردووه‌ته‌وه‌، ئه‌مه‌ش له‌پێناو ئه‌وه‌ی به‌هه‌موو لایه‌نه‌كان بتوانرێت خزمه‌تی زیاتری كۆمه‌ڵانی خه‌ڵكی كوردستان بكرێت". 

یه‌كێتی شه‌ڕی مافی پێكهاته‌كان ده‌كات
یه‌كێتی دروشمی خزمه‌تی بۆ خه‌ڵك به‌رزكردووه‌ته‌وه‌و هه‌وڵه‌كانی له‌پێناو دادپه‌ره‌وه‌ری و به‌ده‌ستهێنانی مافه‌كانی كۆمه‌ڵانی خه‌ڵكی هه‌رێمی كوردستان چڕ‌تركردووه‌ته‌وه‌، هاوكات گرنگیداوه‌ به‌ مافی پێكهاته‌كان و هه‌رگیز خزمه‌تكردنی ئاینه‌ جیاوازه‌كانیشی له‌بیرنه‌كردووه‌. 

فه‌هیمه‌ سابر ده‌شڵێت:" له‌سه‌ر رێبازه‌كه‌ی سه‌رۆك مام جه‌لال یه‌كێتی له‌هه‌رێمی كوردستاندا گرنگی به‌ ئاینه‌ جیاوازه‌كان و پێكهاته‌كان داوه‌ و له‌وچوارچێوه‌یه‌شدا داوایكردوه‌ مافی پێكهاته‌كان له‌په‌رله‌مان پارێزراوبێت و له‌ململانێ سیاسییه‌كاندا به‌كارنه‌هێنرێن، به‌ڵكو نوێنه‌ره‌كانیان له‌په‌رله‌مان نوێنه‌رایه‌تی راسته‌قینه‌ی پێكهاته‌كان بكه‌ن و داكۆكیكاری راسته‌قینه‌یان بن".

ئه‌و ئه‌ندامه‌ی سه‌ركردایه‌تی یه‌كێتی ئاماژه‌ی به‌وه‌شكرد:" یه‌كێتی دروشمی خزمه‌تی بۆ خه‌ڵك به‌رزكردووه‌ته‌وه‌و هه‌وڵه‌كانی له‌پێناو دادپه‌روه‌ری و به‌ده‌ستهێنانی مافه‌كانی كۆمه‌ڵانی خه‌ڵكی هه‌رێمی كوردستان زیاتر چڕ‌تركردووه‌ته‌وه‌ به‌كردار سه‌لماندوویه‌تی كه‌ خزمه‌تی خه‌ڵكی ده‌وێت".

یه‌كێتی بۆ ته‌بایی و خزمه‌تی گه‌لی عیراق هه‌وڵده‌دات 
یه‌كیتیی نیشتمانیی كوردستان به‌رێككه‌وتنه‌ سیاسییه‌كانی به‌رگریكارێكی سه‌رسه‌ختی مافه‌كانی هه‌رێمی كوردستانه‌ و ئه‌مه‌شی به‌كردار سه‌لماندووه‌. 

رابیحه‌ حه‌مه‌د ئه‌ندامی سه‌ركردایه‌تی و لێپرسراوی مه‌ڵبه‌ندی به‌غدای یه‌كێتیی نیشتمانیی كوردستان به‌ PUKMEDIA ی راگه‌یاندوه‌:" ئه‌گه‌ر پێشتر یه‌كێتی به‌چه‌ك به‌رگری له‌ مافه‌كانی گه‌لی كورد كردبێت، ئێستا به‌رێككه‌وتنه‌ سیاسیی و دیبلۆماسیه‌ت و په‌یوه‌ندییه‌كانی به‌رگریكارێكی سه‌رسه‌ختی مافه‌كانی هه‌رێمی كوردستانه‌ و ئه‌مه‌شی به‌كردار سه‌لماندووه‌".

"یه‌كێتیی نیشتمانیی كوردستان له‌ئێستادا درێژه‌ به‌و په‌یوه‌ندییه‌ دیبلۆماسییانه‌ی ده‌دات، كه‌ له‌به‌غدا خوالێخۆشبوو سه‌رۆك مام جه‌لال دروستیكردووه‌، هه‌رگیز هه‌وڵینه‌داوه‌ به‌شێك بێت له‌و ململانێ سیاسییانه‌ی كه‌ له‌عیراق هه‌ن، به‌پێچه‌وانه‌وه‌ نێواندگیری سه‌رۆكی یه‌كێتی له‌كاتی پێكهێنانی حكومه‌تی نوێی عیراق ئه‌و راستییه‌ی سه‌لماند كه‌ یه‌كێتی بۆ ته‌بایی و خزمه‌تی گه‌لی عیراق هه‌وڵده‌دات" رابیحه‌ حه‌مه‌د وایوت.

هه‌وڵه‌كانی یه‌كێتی به‌كردار چووه‌ بواری جێبه‌جێكردنه‌وه‌
له‌ڕ‌ووی سیاسییه‌وه‌ به‌هه‌وڵی سه‌رۆكی یه‌كێتی بافڵ جه‌لال تاڵه‌بانی له‌ڕ‌ووی ئیداریشه‌وه‌ به‌هه‌وڵی قوباد تاڵه‌بانی جێگری سه‌رۆك وه‌زیرانی هه‌رێم توانرا رێككه‌وتنی هه‌رێم و به‌غدا به‌كردار بچێته‌ بواری جێبه‌جێكردنه‌وه‌ و ماف و شایسته‌ داراییه‌كانی خه‌ڵكی هه‌رێمی كوردستان له‌پرۆژه‌ یاسای بودجه‌دا جیگیر بكرێت.

رابیحه‌ حه‌مه‌د ده‌شڵێت:" هه‌وڵه‌ كردارییه‌كانی یه‌كێتی له‌به‌غدا بۆ سه‌قامگیری عیراق و جێگیركردنی مافه‌ شایسته‌كانی هه‌رێمی كوردستان و خزمه‌تكردنی خه‌ڵكی ناوچه‌ جێناكۆكه‌كان شاهیدی هه‌ڵوێستی هه‌میشه‌یی یه‌كێتین كه‌ ده‌یدات له‌پێناو عیراقێكی دیموكراسی كه‌مافی هه‌موو خه‌ڵكی عیراقی تیدا پارێزراوبێت".

ئه‌ندامه‌كه‌ی سه‌ركردایه‌تی یه‌كێتی وتیشی:" له‌ڕ‌ووی سیاسییه‌وه‌ به‌هه‌وڵی بافڵ جه‌لال تاڵه‌بانی سه‌رۆكی یه‌كێتی له‌رووی ئیدارییه‌وه‌ به‌هه‌وڵی قوباد تاڵه‌بانی جێگری سه‌رۆك وه‌زیرانی هه‌رێمی كوردستان توانرا رێككه‌وتنی هه‌رێم و به‌غدا به‌كردار بچێته‌ بواری جێبه‌جێكردنه‌وه‌ و ماف و شایسته‌ داراییه‌كانی خه‌ڵكی هه‌رێمی كوردستان له‌پرۆژه‌ یاسای بودجه‌دا جیگیربكرێت و هه‌نارده‌ی نه‌وتی هه‌رێمی كوردستان بخرێته‌وه‌ سه‌ر رێگا راسته‌كه‌ی".

دامه‌زراندنی یه‌كێتی بۆ رزگاركردنی خه‌ڵكی كوردستان بوو 

48 ساڵ به‌رله‌ ئێستا و له‌ رۆژی 1-6-1975 دوابه‌دوای هه‌ره‌سهێنانی شۆڕ‌شی ئه‌یلول، یه‌كێتیی نیشتمانیی كوردستان له‌سه‌ر ده‌ستی هه‌ریه‌ك له‌ (سه‌رۆك مام جه‌لا تاڵه‌بانی، د.فوئاد مه‌عسوم، عادل موراد، نه‌وشیروان مسته‌فا، عه‌بدولڕ‌ه‌زاق فه‌یلی، هۆمه‌ر شێخ موس، د.كه‌مال فوئاد)  دامه‌زرا. 

له‌دایكبوونی یه‌كێتیی نیشتمانیی كوردستان له‌و كات و ساته‌ هه‌ستیاره‌دا بۆ گه‌لی كورد له‌ هه‌رچوار پارچه‌ی كوردستان پێویستییه‌كی له‌ڕ‌اده‌به‌ده‌ر بوو، یه‌كێتی توانی دووباره‌ به‌هۆی چه‌ندین تێكۆشه‌ری گه‌نج و رۆشنبیر و كۆمه‌ڵانی خۆڕ‌اگری قاره‌مانی كورد جارێكیتر داوای مافه‌ نه‌دراوه‌كانی گه‌لی كورد بكات، ئێستاش لێنه‌بڕ‌اوانه‌ له‌ هه‌رێم و به‌غدا سووره‌ له‌سه‌ر داواكردنی مافی هاووڵاتیان، هه‌ر پارچه‌یه‌كی كوردستان پێویستی به‌ هاوكاری بووبێت یه‌كێتی بێ دوو دڵی ده‌ستی هاوكاری و یارمه‌تی بۆ راكێشاوه‌.

بابەتی لێکچو

Copyright © 2020 Kirkuk Tv All Rights Reserved Designed And Developed By AVESTA GROUP