کامێرای پۆینت تو پۆینت لە بانی مەقان دەکەوێتەکار

کوردستان
19:27 - 2023-05-29

مفەوەز شۆڕش ساڵح جاف رێگەپێدراوی هاتوچۆی چەمچەماڵ بۆ کەناڵی کەرکوک: کامێرای پۆینت و پۆینت لە بانی مەقان دەکەوێتەکار

مفەوەز شۆرش ساڵح جاف رێگەپێدراوی هاتوچۆی چەمچەماڵ بۆ کەناڵی کەرکوک رایگەیاند: لەهەفتەی داهاتوەوه‌ کامێراکانی رێگای بانی مەقان ـ چەمچەماڵ رێگه‌ی چەمچەماڵ ـ تەکیە دەکەوێتەکار.
راشیگه‌یاند: لێرەوە لەرێگه‌ی کەناڵی کەرکوکەوە داواکارین شۆفێران پابەندی رێنمایەکانی سەر شەقامە سەرەکیەکان بن و سەرجەم رێنماییه‌کانی رێگه‌سەرەکیەکە لەلایەن کۆمپانیای جێبەجێکارەوە چاکدەکرێنەوە.

سەبارەت بە ژمارەی ئۆتۆمبێلی پارێزگاکانی عێراق رایگەیاند: هەموو ئەو ئۆتۆمبێلانە دەبێ پابەندی رێنمایەکان بن چونکە کامێراکان ئەوانەش دەگرێت و سزادەدرێن.
وتیشی: ئێمە وەکو بەرێوەبەرایەتی هاتوچۆی قەزای چەمچەماڵ دووبارە داواکارین شۆفێران پابەندبن تا لە سزای کامێراکان بەدوربن.

 

زانا شوانی ـ چەمچەماڵ 

بابەتی لێکچو

Copyright © 2020 Kirkuk Tv All Rights Reserved Designed And Developed By AVESTA GROUP