مەڵبەندی (17)ی ڕێکخستنی ڕۆژئاوای کەرکوك پیرۆزبایی لە جەماوەری یەكێتیی و کەسوکاری شەهیدان ده‌كات

کوردستان
10:05 - 2023-05-31

لەیادی (48) ساڵەی دامەزراندنی یەكێتیی نیشتمانیی كوردستاندا وێڕای ناردنی دروود و وەفا بۆ گیانی پاکی شەهیدان، هاوکات گەرمترین پیرۆزبایی لە كادیر و ئەندام و لایەنگر و جەماوەری یەكێتیی و کەسوکاری سەربەرزی شەهیدان و سەرجەم هاووڵاتییانی كوردستان دەکەین

(48) ساڵ لەمەوبەر و لە 1-6ی ساڵی (1975)دا لەسەر دەستی رەوانشاد سەرۆک (مام جەلال)و پۆلێک لە هاوڕێی و هەڤاڵانی یەكێتیی نیشتمانیی كوردستان لە بارودۆخێکی ئێجگار ناسەقامگیر و دژواری ئەوێ رۆژێی کوردستان،یەکێتیی نشتمانیی کوردستان دامەزرا ، ئێستاش یەکێتیی  لە سەر‌ هەمان بنەما و پرەنسیپ بەردەوامە لە خەبات و تێکۆشان  تا گەیشتن بە ئامانجە رەواكانی خەڵکی كوردستان. لەو پێناوەشدا زۆترین شەهیدی بە کوردستان بەخشیوە.

یەكێتیی نیشتمانیی كوردستان دوای نسكۆ هیوای بەخشییەوە و شۆڕشی نوێی كوردایەتی هەڵگیرساندەوە،بە بڕوایەكی نەگۆڕ لەپێناو مافی چارەی خۆنووسین دا خەباتی كرد و تاوەکو گەیشتن بە دوا ئامانجیش بۆ هەموو قوربانیدانێك ئامادەیە. 

یەکێتیی چۆن لە رووبەڕووبوونەوەی رژێمی بەعسی دیكتاتۆردا پێشڕەو بووە، لەقۆناغی پێکھێنانی حکومەت و بونیادنانی ئەزموونی ھەرێم ئەندازیار بووە. لە شەڕی دژە تیرۆریش دا لە باشووری کوردستانەوە تاوەکو رۆژئاوا بەشدار و تێکشێکنەری مەرامەکانیان بوو. ئەمڕۆش ھەر لەپێناو ئایندەی كوردستاندا سەرمەشقی کاروانی خەبات دەبێت .

یەكێتیی نیشتمانیی کوردستا بروای تەواوی بە توانای ژنان، مامۆستایان، پیشەوەر، فەرمانبەران، سەرمایەدار و بازرگان، كاسبكاران، گەنجان و پێگەیشتووانی ئەم گەلە هەیە و پشتیوانی سەرجەم چین و توێژێک دەکەین تاوەکو باری لاری سەرشانی جەماوەری گەلی كوردستان ڕاست بكەینەوە و بێ دوودڵی هەنگاو بەرەو سەركەوتن دەنێین.

کەرکوک و ناوچە کوردستانیەکانی دەرەوەی ئیدارەی هەرێمی کوردستان ، لە لای یەکێتیی لە ئەولەوێتیی کارەکانێتیی و بە هەموو توانایەکەوە وەک چۆن لە رابردوو خەباتی بۆ کردەوەو بەشێکی زۆری فەرماندەو سەرکردەکانمان لەو پێناوە کردۆتە قوربانی لە داهاتووشدا بە هەمان شێوە بەردەوام ئەبێت و لە رێگەی خەباتی سیاسی و پەرلەمانیەوە سازش لەسەر بستێکی خاکی کوردستان ناکات.

یەکێتیی نیشتمانی کوردستان کەسی لێ زیاد نیەو ماڵی هەموو تێکۆشەرێکە،هەمیشە دەرگامان کراوەیە بۆ  هەر دۆست و دڵسۆزێك كە بیەوێت لە رێی یەكێتییەوە خزمەتی نیشتمانەكەمان بکات.

بەرز و پیرۆز‌ بێت یادی (48) ساڵەی دامەزراندنی حزبی شەهیدان....

مەڵبەندی (17)ی ڕێکخستنی ڕۆژئاوای کەرکوك.

بابەتی لێکچو

Copyright © 2020 Kirkuk Tv All Rights Reserved Designed And Developed By AVESTA GROUP