ئاسۆ مامه‌ند كارگێڕی مه‌كته‌بی سیاسی(ی ن ك) ، له باره‌گای مه‌كته‌بی سیاسی له شاری كه‌ركوك به‌جیا چاویكه‌وت به ژماره‌یه‌ك له جوتیارانی گوندی تۆبزاواو دانیشتوی موسه‌یه‌جه‌ی گه‌ڕه‌كی عه‌ره‌فه‌و دانیشتوانی گه‌ڕه‌كی شۆراو.
ئاسۆ مامه‌ند كارگێڕی مه‌كته‌بی سیاسی، به وردیی گوێی له كێشه‌و داواكاری جوتیارانی گوندی تۆبزاوا گرت كه له سه‌رجه‌م نه‌ته‌وه‌كان پێكهات بوون و ماوه‌یه‌كه له لایه‌ن وه‌زاره‌تیی به‌رگری عیراقه‌وه گیروگرفتیان بۆ دروست ده‌كرێت و رێگه‌یان پێ‌نادرێت به‌ربوومه كشتوكاڵییه‌كانیان دروینه بكه‌ن، هه‌روه‌ها دانیشتوی موسه‌یه‌جه‌ی گه‌ڕه‌كی عه‌ره‌فه‌ش كه ماوه‌ی چه‌ند ساڵێكه له لایه‌ن وه‌زاره‌تیی نه‌وتی عیراقه‌وه گیروگرفتی نیشته‌جێ بوونیان بۆ دروست كراوه، له‌گه‌ڵ گوێگرتن له كێشه‌و گرفته‌كانی دانیشتوی گه‌ڕه‌كی شۆراو.
دواتریش، ئاسۆ مامه‌ند لایه‌نه په‌یوه‌ندیداره‌كانی راسپارد تاوه‌كو چاره‌سه‌رێكی پێویست بۆ ئه‌و كێشانه بدۆزنه‌وه‌و خاتوو ئه‌ڵماس فازڵ ئه‌ندامی پێشووی په‌رله‌مانی عیراقشی راسپارد كه به وردیی دواداچوون بۆ ئه‌و كێشانه بكات به ئامانجی چاره‌سه‌ركردنیان و دواتریش به‌شداری پرسه‌ی كۆچكردوو دلێر شه‌ریف محه‌مه‌د ئه‌مین كرد.
Copyright © 2020 Kirkuk Tv All Rights Reserved Designed And Developed By AVESTA GROUP