ئەمڕۆ ١٩ ساڵ بەسەر کۆچی دوایی کاک دارۆ شێخ نوری، سەرکردە و شۆڕشگێڕی کوردایەتی و یەکێتیی نیشتمانی کوردستان تێدەپەڕێت.
کاک دارۆ یەکێکبوو لە سەرکردە خۆنەویست و دڵسۆزەکانی کوردستان و ژیانی خۆی لەپێناو گەل و سەرخستنی شۆڕشی نوێدا تەرخانکردبوو. هەر ئەمەش وایکردبوو متمانە و خۆشەویستیی سەرۆک مام جەلال بەدەستبهێنێت.
ئەو نەک هەر خۆی، بەڵکو خانەوادەکەشی نموونەی خەبات و قوربانیدان بوون و خاتوو نەرمین عوسمانی هاوژینیشی، ژنە شۆڕشگێڕێکی ئازا و بەئەمەکی کوردستان بوو کە تاوەکو ئێستاش لە خەبات بۆ بەدیهێنانی مافەکانی کورد بەردەوامە.
ئێمە سەرکردە و شۆڕشگێڕەکانمان لەیادناکەین و یاد و یادەوەرییان هاندەرمان دەبن بۆ بەردەوامی و خەباتمان لەپێناو سەرفرازیی کورد و کوردستاندا.
دروود بۆ رۆحی کاک دارۆ و سەرفرازی بۆ خانەوادە سەربەرزەکەی
Copyright © 2020 Kirkuk Tv All Rights Reserved Designed And Developed By AVESTA GROUP