سەرۆکی پەرلەمانی کوردستان له‌ساڵیادی دامه‌زراندنی یه‌كێتی پەیامێک بڵاودەکاتەوە

کوردستان
16:44 - 2023-05-31

سەرۆکی پەرلەمانای کوردستان پیرۆزبایی ساڵیادی دامەزراندنی یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان دەکات و پەیامێک بڵاو دەکاتەوە.

د. رێواز فایەق سەرۆکی پەرلەمانی کوردستان پیرۆزبایی ساڵیادی دامەزراندنی یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان ده‌كات و  دەڵێت: "یەکێتی هەروەک چۆن ناسنامەی کوردایەتی و بەرخودان بووە بۆ بەدیهێنانی مافە رەواکانی گەلەکەمان، ئێستاش بەهەمان گڕوتین بەردەوامە و داکۆکیکاری سەرسەختە بۆ بەدیهێنانی یەکسانی و دادپەروەری بۆ خۆشگوزەرانی و خزمەتکردنی هاوڵاتیان و پەیڕەوکردنی حوکمڕانییەکی رەشید".

 

بابەتی لێکچو

Copyright © 2020 Kirkuk Tv All Rights Reserved Designed And Developed By AVESTA GROUP