لێپرسراوی مه‌كته‌بی راگه‌یاندنی یه‌كێتیی نیشتمانیی كوردستان رایده‌گه‌یه‌نێت:" ده‌بێت میدیاكارانی یه‌كێتی به‌رپرسیارانه كار بكه‌ن و نابێت له ڕ‌ه‌وتی تێكۆشان دوابكه‌ون و له‌م ڕ‌وه‌وه هه‌موو پشتیوانییه‌كمان بۆیان دووپاتده‌كه‌ینه‌وه.
ستران عه‌بدوڵڵا ئه‌ندامی مه‌كته‌بی سیاسی و لێپرسراوی مه‌كته‌بی ڕ‌اگه‌یاندنی یه‌كێتیی نیشتمانیی كوردستان، له میانی وتارێكیدا كه بۆ ئه‌ندامانی مه‌كته‌ب و ڕ‌اوێژكار و كارمه‌ندو ڕ‌ۆژنامه‌نووس و میدیاكارانی یه‌كێتیی نیشتمانیی كوردستان، پێشكه‌شی كرد ڕ‌ایگه‌یاند: "پێویسته یه‌كێتیه‌كان به گوڕ‌و تینی یه‌كێتیانه‌وه ڕ‌ۆڵ بگێڕ‌ن بۆ جۆشدانه‌وه‌ی خه‌باتی نه‌پساوه‌ی ڕ‌ۆڵه نه‌به‌رده‌كانی یه‌كێتی".
ئه‌م قسانه‌ی لێپرسراوی مه‌كته‌بی ڕ‌اگه‌یاندنی یه‌كێتیی نیشتمانیی كوردستان له ساڵڕ‌ۆژی یادی یه‌كێتی دا هات كه له باره‌گای مه‌كته‌بی ڕ‌اگه‌یاندنی یه‌كێتیی نیشتمانیی كوردستان ڕ‌ێكخرابوو، ستران عبدوڵا وتیشی: "ده‌بێت میدیاكارانی یه‌كێتی به‌رپرسیارانه كار بكه‌ن و نابێ له ڕ‌ه‌وتی تێكۆشان دوا بكه‌ون و له‌م ڕ‌وه‌وه هه‌موو پشتیوانیه‌كمان دووپاتده‌كه‌ینه‌وه ، و مه‌كته‌بی راگه‌یاندن گله‌یی و نازی هه‌موو هه‌ڤاڵانی ده‌خاته سه‌ر چاوی و جه‌ختیشیكرده‌وه كه پێویسته سه‌رجه‌م كه‌ناڵه‌كانی ڕ‌اگه‌یاندن و میدیاكارانی یه‌كێتیی نیشتمانیی كوردستان كار بۆ خزمه‌تكردنی زیاتری یه‌كێتیی و سه‌رۆكی یه‌كێتیی نیشتمانیی بكه‌ین و پێكه‌و درێژه‌پێده‌ری سیاسه‌تی سه‌رۆك مام جه‌لال بین" .
له كۆتایدا وته‌كه‌یدا ستران عه‌بدوڵڵا , ئه‌ندامی مه‌كته‌بی سیاسی و لێپرسراوی مه‌كته‌بی ڕ‌اگه‌یاندنی یه‌كێتیی نیشتمانیی كوردستان، پشتیوانی سه‌رۆك بافڵ جه‌لال تاڵه‌بانی ، سه‌رۆكی یه‌كێتیی نیشتیمانیی و مه‌كته‌بی راگه‌یاندنی یه‌كێتیی نیشتمانیی كوردستان بۆ سه‌رجه‌م رۆژنامه‌نوسان و كارمه‌ندان دووپاتكرده‌وه".
فۆتۆ / ڤینۆس تۆفیق
Copyright © 2020 Kirkuk Tv All Rights Reserved Designed And Developed By AVESTA GROUP