جەلال شێخ ناجی پیرۆزبایی ٤٨هەمین ساڵەی دامەزراندنی یەکێتیی دەكات

کوردستان
16:14 - 2023-06-01

لەیادی ٤٨ هەمین ساڵەی دامەزراندنی یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان و ٤٧هەمین ساڵەی هەڵگیرساندنی شۆڕشی نوێ لە دڵەوە پیرۆزبایی گەرم لە کۆمەڵانی خەڵک، پێشمەرگە دێرینەکان، تێکۆشەران ، کەسوکاری سەربەرزی شەهیدان دەکەم .

یەکێتی کە لەهەناوی بیری نوێ و خەڵکەوە لە دایک بوو هیوایەک بوو بۆ ژیانێکی نوێ ، خەباتێک بوو کە سەرئەنجام بە پشودرێژی و رابەرایەتی سەرۆک مام جەلال و قارەمانێتی رۆڵەکانی شۆڕشی گەیاندە راپەڕین و ئازادی و حکومی خۆبەخۆی کوردستانی .

یەکێتی بۆ کوردستان ، یەکێتی ئاوەدانی و سەرخستنی خەباتی چەکداری بوو بە دڵنییایشەوە بۆ ئەمڕۆ و سبەیش یەکێتی خزمەتکردنی هاوڵاتیان و هێنانەدی خواست و ئاواتەکانی کۆمەڵانی خەڵک دەبێت .
پشت بەستوو بە جەماوەر کاروانی مەشخەڵانی یەکێتی گەشاوەتر دەبێت 

هەزار سڵاو لە گیانی پاکی سەرۆک مام جەلال رابەری شۆڕشی نوێ و سەرجەم شەهیدانی رێگای رزگاری .

جەلال شێخ ناجی
سەرۆکی ئاژانسی پاراستن و زانیاری / زانیاری

بابەتی لێکچو

Copyright © 2020 Kirkuk Tv All Rights Reserved Designed And Developed By AVESTA GROUP