بزوتنەوەی گۆران ساڵیادی دامەزراندنی (ی.ن.ك) پیرۆزدەكات

کوردستان
16:25 - 2023-06-01

بەڕێزان: سەرۆک و ئەندامانی سەرکردایەتى یەکێتیی نیشتیمانیی کوردستان

     بەبۆنەى (48)ـەمین ساڵیادى دامەزراندنى یەکێتى نیشتیمانى کوردستان، پیرۆزبایی لە ئێوەى بەڕێز و ته‌واوی ئه‌ندام و لایه‌نگرانتان دەکەین.
‎لەکاتێکدا ئەم ساڵیادە دەکرێتەوە پێشهات و ئاڵنگاریی نوێى سیاسیی و ئابوریی و یاسایی چ لەسەر ئاستى ناوخۆ چ لەسەر ئاستى عێراق روبەڕووی میللەتەکەمان و هەرێمى کوردستان بوەتەوە، ئەم ئاڵنگارییانە هۆکارێکى مەترسیدارن لەسەر ژیان و گوزەرانى  هاونیشتمانیان و قەوارەی هەرێمى کوردستان، هیواخوازین هەمو هێزە سیاسییەکان بە بەرپرسیارێتیى نیشتیمانیی لە پێناو بەرژەوەندییەکانى هاونیشتمانیان به ‌دیالۆگ و تێگه‌یشتنی سیاسی کار بۆ چارەسەرکردنى گرفتەکان بکەن و بەرژەوەندیە باڵاکانى میللەتەکەمان کارى لە پێشینەبێت.
لەم بۆنەیەدا؛ هەڵوێستى بزوتنەوەى گۆڕان دوپات دەکەینەوە لە یەکڕیزى و پێکەوە کارکردن لەسەر بنەمای‌ وەڵامدانەوەی‌ پێداویستی‌ خەڵک و دۆزینەوەی دەرچەیەك بۆ چارەسەری ناکۆکیەکان و دورخستنەوەی مەترسییەکان.
هەر شاد و سەرکەوتووبن

بزووتنەوەی گۆڕان
٢٠٢٣/٦/١بەڕێزان: سەرۆک و ئەندامانی سەرکردایەتى یەکێتیی نیشتیمانیی کوردستان

٢٠٢٣/٦/١

بابەتی لێکچو

Copyright © 2020 Kirkuk Tv All Rights Reserved Designed And Developed By AVESTA GROUP