ره‌فعه‌ت عه‌بدوڵا بریارده‌ری ده‌سته‌ی كارگێری ی.ن.ك، به یاوه‌ری هه‌ڵكه‌وت عه‌بدوڵا، ئه‌ندامی سه‌ركردایه‌تی، له چوارچێوه‌ی 48هه‌مین ساڵیادی دامه‌زراندنی (ی.ن.ك)، سه‌ردانی ده‌زگایی میدیای كه‌ركوكی كرد و له‌لایه‌ن سه‌رپه‌رشتیاری گشتی و لێپرسراوانی به‌ش و یه‌كه‌كانی ده‌زگاكه‌وه پێشوازی لێكرا.
له‌سه‌ردانه‌كه‌یدا ره‌فعه‌ت عه‌بدوڵا، له میانه‌ی سه‌ردانه‌كه‌یدا، ده‌ستخۆشی له ستافی كه‌ناڵه‌كه كرد له‌به‌رامبه‌ر رووماڵكردنی كار و چالاكیه‌كانی 48هه‌مین ساڵيادی دامه‌زراندنی ی.ن.ك.
هاوكات له نزیكه‌وه گوێبیستی خواست و داواكارییه‌كانی سه‌رپه‌رشتیاری و كارمه‌ندان بوو، هه‌روه‌ك به‌ڵێنی هاوكاری پشتیوانی بۆ كه‌ناڵه‌كه دووپاتكرده‌وه و رایگه‌یاند: كه‌ناڵی كه‌ركوك، دیاری سه‌رۆك مام جه‌لاله و پێویسته له قۆناغی ئێستادا ببێته ده‌نگ و ره‌نگی سه‌رجه‌م كه‌ركوكی و هاوڵاتیانی ناوچه جێناكۆكه‌كان.
لای خوشیه‌وه سه‌رپه‌رشتیاری ده‌زگای میدیای كه‌ركوك وێرای به‌خێرهاتنیان هاوكات ئه‌م به ده‌نگه‌وه هاتنه‌یان به‌رز نرخاند كه هه‌میشه یه‌كێتی نیشتیمانی كوردستان خزمه‌تی به كه‌ركوك و كه‌ركوكیه‌كان گه‌یاندوه .
Copyright © 2020 Kirkuk Tv All Rights Reserved Designed And Developed By AVESTA GROUP