وه‌زیری داد كێشه‌ی زه‌وی جوتیارانی تۆپزاوه‌ چاره‌سه‌ر ده‌كات

کوردستان
09:11 - 2023-06-03


خالید شوانی وەزیری دادی عیراق، پێشوازی لە نوێنەری جوتیارانی كوردو توركمانی گوندی تۆپزاوەی سه‌ربه‌ كه‌ركوك كرد و پرسی خاوه‌ندارێتیی زه‌وییه‌كانی گونده‌كه‌ی له‌گه‌ڵدا تاوتوێكردن و به‌ وردی بەدواداچوونی بۆ كێشەكانیان كرد.

نوێنەری جوتیارانی گوندی تۆپزاوە لە كەركوك رایگه‌یاندوه‌: سوپای عیراق بە بیانو و پاساوی ئەوەی ئەو زەوییانە موڵكی وەزارەتی بەرگرییە، بە نیازن كۆمەڵگەی نیشتەجێبوون و بنكەی سەربازیی لەسەر ئەو زەویی جوتیارانی گونده‌كه‌ دامه‌زرێنن، هه‌ر بۆ ئه‌و مه‌به‌سته‌ش سه‌ردانی وه‌زیری دادیان كردووه‌.

ئاماژه‌ی بۆئه‌وه‌شكردوه‌، دوای بە دواداچوونی وەزیری داد، بە بڕیاری سەرۆك وەزیرانی عیراق، ئەو كێشەیە چارەسەركراوه‌و جوتیاران گەڕاونەته‌وە سەر زەوییەكانیانی خۆیان.

بابەتی لێکچو

Copyright © 2020 Kirkuk Tv All Rights Reserved Designed And Developed By AVESTA GROUP