ده‌زگای ئاسایشی هه‌رێمی كوردستان ڕاگه‌یه‌ندراوێكی بۆ ڕای گشتی بڵاوكرده‌وه‌و، ڕه‌تیده‌كاته‌وه ئه‌و ڕۆژنامه‌نوسه فه‌ڕه‌نسییه ده‌ستگیركرابێت، به‌ڵكو له‌لایه‌ن ئاسایشه‌وه بۆ پاراستنی گیانیان له‌ناوچه‌كه دوورخراونه‌ته‌وه .
ده‌زگای ئاسایشی هه‌رێمی كوردستان له‌ڕاگه‌یه‌ندراوێكدا ئاشكرایكرد: دوای ئه‌وه‌ی ڕۆژی ٢٠٢٣/٦/٢ ڕۆژنامه‌نوسێكی فه‌ڕه‌نسی، به‌ناوی ( بێـنوا بینیامین جۆسـێف)و هاوه‌ڵه وه‌رگێڕه‌كه‌ی، سه‌ردانی ناوچه‌ی ( گه‌ڵاڵه )ی ماوه‌ت ده‌كه‌ن !!
له‌لایه‌ن هێزه‌كانی ئاسایشه‌وه ئاگادارده‌كرێنه‌وه له‌وه‌ی، ئه‌و ناوچه‌یه له‌ڕووی ئه‌منییه‌وه ناوچه‌یه‌كی مه‌ترسیداره‌و، هه‌رچی زووه له‌به‌ر سه‌لامه‌تی گیانی خۆیان ناوچه‌كه جێبهێڵن، به‌ڵام ئه‌وان پێداگری ده‌كه‌ن له‌وه‌ی بڕۆن ، دواتر له لایه‌ن هێزه‌كانی ئاسایشه‌وه به‌ڕێزه‌وه مامه‌ڵه‌یان له‌گه‌ڵ ده‌كرێت و، داوایان لێده‌كرێت له‌پێناو پاراستنی گیانی خۆیان ئه‌و ناوچه‌یه جێبهێڵن، چونكه له‌ڕووی ئه‌منییه‌وه ئه‌و شوێنه هه‌ستیاره‌و، له‌و كاته‌شدا درۆن به‌ئاسمانی ناوچه‌كه‌دا سوڕاوه‌ته‌وه .
ئاماژه‌ی به‌وه‌شكراوه: ده‌زگای ئاسایشی هه‌رێم به‌ڕێزه‌وه مامه‌ڵه‌ی له‌گه‌ڵ ڕۆژنامه‌نووسه فه‌ڕه‌نسیه‌كه كردووه‌و گواستراوه‌ته‌وه بۆ نـاو شاری سلێمانی و به‌ڕێزانمان له‌كونسوڵخانه‌ی فه‌ڕه‌نسا ئاگاداركردۆته‌وه‌و دڵنیاكراونه‌ته‌وه له‌سه‌لامه‌تی گیانی هاوڵاتیه‌كه‌یان.
Copyright © 2020 Kirkuk Tv All Rights Reserved Designed And Developed By AVESTA GROUP