باندێکی جادوگەرو بازرگانییكردن به‌ ماددەی هۆشبەر لە چەمچەماڵ ده‌ستگیركرا

کوردستان
16:11 - 2023-06-04

 
هێزه‌كانی ئاسایشی ڕۆژئاوای سلێمانی ( ٧ ) کەسیان بە تۆمەتی( سحر و جادوو ) بەکارهێنان و بازرگانیکردن بە ماددەی هۆشبەر دەستگیركرد. 

بەڕێوەبەرایەتی ئاسایشی ڕۆژئاوای سلێمانی له‌ راگه‌یه‌ندراوێكدا ئاماژه‌ی بۆئه‌وه‌كردووه‌:" لەسەر بنەمای کۆکردنەوەی زانیاری و چاودێری و بەدواداچونی وورد ، هێزەکانی بەڕێوەبەرایەتی ئاسایشی ڕۆژئاوای سلێمانی بە فەرمانی دادوەری دادگای لێکۆڵینەوە لە بەرواری ٢٠٢٣/٥/٢٥ لە قەزای چەمچەماڵ حەوت کەسیان لە ئەندامانی خێزانێک دەستگیرکرد کە هەستاون بە ئەنجامدانی سحر و جادوو نوشتە لە هاوڵاتیان بە ڕێگەی جیاواز بۆ مەبەستی جیاواز .

 

ئه‌وه‌شیخستووه‌ته‌ڕو :" لەکاتی دەستگیرکردنی تۆمەتبارەکاندا دەستگیراوه‌ بەسەر بڕێکی زۆر لە ماددەی هۆشبەر لە جۆری ( حەشیش و کریستاڵ ).

راشیگه‌یاندووه‌:"بەفەرمانی دادوەری دادگای لێکۆڵینەوە دەستبەسەر سەرجەم ئەو کەلوپەل و کەرەستە و وێنانەدا گیراوه‌ کە جادوو سحر و نوشتەیان پێوەدەکرد."

هه‌ر له‌ راگه‌یه‌ندراوه‌كه‌ی ئاسایشی ڕۆژئاوای سلێمانیدا هاتووه‌:" لە ئێستادا تۆمەتبارەکان بە ماددەی ( ٢٥ ) لە یاسای بەرەنگاربونەوەی ماددە هۆشبەر و کارتێکەرە عەقڵیەکان ڕاگیراون و لێکۆڵینەوە لە دۆسیەکانیان بەردەوامە ."

بابەتی لێکچو

Copyright © 2020 Kirkuk Tv All Rights Reserved Designed And Developed By AVESTA GROUP