عێراق 147 خێزان و كه‌سوكاری دیكه‌ی داعش له‌ كه‌مپی هۆل وه‌رده‌گرێته‌وه‌

کوردستان
21:08 - 2023-06-05

به‌پێی رێككه‌وتنێكی نێوان حكومه‌تی عێراق و هێزه‌كانی سوریای دیموكرات بۆ وه‌رگرتنه‌وه‌ی حه‌وت هه‌زار خێزان و كه‌سوكاری داعش كه‌ عێراقین و له‌ كه‌مپی هۆل نیشته‌جێن، رۆژی شه‌ممه‌ حكومه‌تی عێراق 50 خێزان و كه‌سوكاری تیرۆریستانی داعشی وه‌رگرتووه‌ و له‌ كه‌مپی جه‌دعه‌ له‌ باشووری موسڵ جێگیریكردن.

به‌پێی چه‌ند سه‌رچاوه‌یه‌كیش شه‌وی رابردوو حكومه‌تی عێراق 148 خێزان و كه‌سوكاری تری تیرۆریستانی داعشی له‌ كه‌مپی هۆل وه‌رگرتووه‌ته‌وه‌ و به‌هه‌مان شێوه‌ له‌ كه‌می جه‌دعه‌ جێگیریكردوون.

لای خۆیه‌وه‌، لیژنه‌ی ئاسایش و به‌رگری عێراق له‌ ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌ران رایگه‌یاند، وه‌رگرتنه‌وه‌ی خێزان و كه‌سوكاره‌كانی داعش له‌ كه‌مپی هۆل هه‌نگاوێكی زۆر مه‌ترسیداره‌ و پێویسته‌ حكومه‌تی عێراق زۆر به‌ وریایی مامه‌ڵه‌یان له‌گه‌ڵ بكات و هێزێكی ئه‌منی تایبه‌تیش چاودێرییان بكات، به‌پێچه‌وانه‌وه‌ ده‌بنه‌ مه‌ترسییه‌كی گه‌وره‌ له‌سه‌ر ئاسایش و ئارامی عێراق.

بابەتی لێکچو

Copyright © 2020 Kirkuk Tv All Rights Reserved Designed And Developed By AVESTA GROUP