ئیتیحادی سعودی 200 ملیۆن یۆرۆ بۆ گواستنەوەی نگۆلۆ كانتی پێشكەش دەكات

وەرزش
14:35 - 2023-06-07

لە دوای بەدەستهێنانی تواناكانی كەریم بنزیمەی فەرەنسی، لە ئێستادا لێپرسراوانی یانەی ئیتیحادی سعودی چاویان لەسەر ئەستێرەیەكی یانەی چێڵسی لەندەنی جێگیر كردوە تا بیكەن بە دووەم یاریزانی جیهانی بیگوازنەوە ریزەكانیان، رۆژنامەی گاردیانی بەریتانی ئاشكرای كردوە وەفدێكی ئیدارەی یانەی ئیتیحادی سعودی گەییشتونەتە لەندەنی پایتەخت، ئەویش بە مەبەستی ئەنجامدانی گفتوگۆ لە پێناو گواستنەوەی نگۆلۆ كانتێی فەرەنسی و یاریزانی یانەی بلوزی لەندەنی، رۆژنامەكە رایگەیاندوە كە بۆندەكەی یانەی ئیتیحاد كە پێشكەشی كانتی فەرەنسیان كردوە بۆ ماوەی دوو ساڵی داهاتوو دەبێت، بەرامبەر بەو دوو وەرزەش ئەو ناوراستكارە فەرەنسیە بڕی 200 ملیۆن یۆرۆی پێدەدرێت، سەرچاوەی رۆژنامەكە باسی لەوەش كردوە كە ئەولەویەتی كانتی تەمەن 32 ساڵ نوێكردنەوەی بۆندەكەیەتی لەگەڵ یانەی چێڵسی لەندەنی و ئارەزوو ناكات روبكاتە خولی رۆشنی سعودی.

بابەتی لێکچو

Copyright © 2020 Kirkuk Tv All Rights Reserved Designed And Developed By AVESTA GROUP