بەسەرپەرشتی شاناز ئیبراهیم ئەحمەد کارگێڕی مەکتەبی سیاسی ئەنجومەنی سەرکردایەتی سلێمانی کۆبۆوە

کوردستان
18:44 - 2023-06-08

بەسەرپەرشتی شاناز ئیبراهیم ئەحمەد کارگێڕی مەکتەبی سیاسی(ی.ن.ک)، ئەنجومەنی سەرکردایەتی سلێمانی کۆبۆوە.

لەو کۆبونەوەیەدا کە قوباد تاڵەبانی لەرێی ڤیدیۆ کۆنفرانسەوە ئامادەیبوو، تاوتوێی ئەرکەکانی ئەم قۆناغە کرا لەچوارچێوەی نوێترین گۆڕانکارییەکانی سەر گۆڕەپانی سیاسی هەرێمی کوردستان و عێراق و ناوچەکە.

هەر لەکۆبونەوەکەدا هەڵسەنگاندن و بەدواداچون کرا بۆ ئەدای کارەکانی سەرکردایەتی سلێمانی لەرووی رێکخراوەیی و ئیداریی و بوارە جیاکانەوە.

بەگفتوگۆی چڕ و پڕ و پەرۆشی بۆ خۆرێکخستنەوە و بوژاندنەوەی ریزەکانی یەکێتی لە سلێمانی، کۆبونەوەی ئەنجومەنی سەرکردایەتی سلێمانی کۆتایی هات.

 

بابەتی لێکچو

Copyright © 2020 Kirkuk Tv All Rights Reserved Designed And Developed By AVESTA GROUP