توركیا مافی نشینگه‌ بۆ ئیخوانه‌كان نوێ‌ ناكاته‌وه‌

جیهان
14:33 - 2023-06-17

 
ده‌سه‌ڵاتدارانی توركیا داواکارییەکانی سه‌ركرده‌و ئه‌ندام و لایه‌نگرانی رێكخراوی (ئیخوان موسلمین) بۆ پێدانی ره‌گه‌زنامه‌و نوێکردنەوەی نشینگه‌ ره‌تده‌كه‌نه‌وه‌.

به‌پێی ئاژانسه‌كانی هه‌واڵ، دوای نزیكبوونه‌وه‌ی په‌یوه‌ندییه‌كانی نێوان توركیا و میسر، ده‌سه‌ڵاتدارانی ئه‌نكه‌ره‌ سه‌ره‌ڕای داخستنی كه‌ناڵ و ده‌زگاكانی راگه‌یاندنی دیكه‌ی رێكخراوه‌كه‌، كه‌ له‌ توركیاوه‌ ئاراسته‌ ده‌كران، سه‌رجه‌م ئه‌و داواكارییانه‌ی كه‌ له‌لایه‌ن سه‌ركرده‌و ئه‌ندام و لایه‌نگره‌كانییه‌وه‌ بۆ وه‌رگرتنی ره‌گه‌زنامه‌و  مۆڵه‌تی نشینگه‌ پێشكه‌ش ده‌كرێن، ره‌تده‌كرێنه‌وه‌.

 

به‌ وته‌ی یه‌كێك له‌و سه‌ركردانه‌ی ئیخوانش كه‌ ماوه‌ی 10 ساڵه‌ له‌و وڵاته‌ نیشته‌جێیه‌، به‌ڵام مۆڵه‌تی نشینگه‌یان پێنه‌داوه‌. 

راده‌ستكردنی ئه‌و ئیخوانانه‌ی كه‌ له‌ دوای راپه‌ڕینه‌ جه‌ماوه‌رییه‌كانی 30 حوزه‌یرانی 2013ی میسر بۆ توركیا هه‌ڵاتبوون و داخستنی دام و ده‌زگاكانی راگه‌یاندنی رێكخراوه‌كه‌ كه‌ له‌ توركیاوه‌ هێرشیان ده‌كرده‌ سه‌ر میسر، له‌ پێشمه‌رجه‌كانی قاهیره‌ بوو بۆ ئاساییكردنه‌وه‌ی په‌یوه‌ندییه‌كانی له‌گه‌ڵ ئه‌نكه‌ره‌.


 
 

بابەتی لێکچو

Copyright © 2020 Kirkuk Tv All Rights Reserved Designed And Developed By AVESTA GROUP