عێراق بە فەرمی هەنگاو دەنێت بۆ ده‌سته‌به‌ركردنی خزمەتگوزاری ئینتەرنێت لە ڕێگای بۆشایی ئاسمانەوە

زانست و تەکنەلۆژیا
17:38 - 2023-06-17

وەزارەتی پەیوەندییەکان ئەمڕۆ شەممە ڕەزامەندی لەسەر دەستپێکردنی ڕێکارە گرێبەستییەکان بۆ ناساندنی خزمەتگوزاری ئینتەرنێت "لە ڕێگەی بۆشایی ئاسمان"ی ڕاگەیاند، وەزارەتەکە ئەمڕۆ لە بەیاننامەیەکدا ڕایگەیاند "بە لەبەرچاوگرتنی ئەوەی کە پڕۆژەکانی پێشکەشکردنی خزمەتگوزاری ئینتەرنێت لە ڕێگەی کێبڵی ڕووناكییه‌وه‌ پێویستی بە ماوەیەکی تاڕادەیەک درێژە بۆ تەواوکردن و جێگیرکردنی لە هەموو ناوچەکان به‌هۆی سەختی درێژکردنەوە و كاری هەڵکەندن و تێچووی زۆری دارایی ئەو پڕۆژه‌یه‌ و بە ئامانجی هەمەچەشنکردنی سەرچاوەکانی پێشکەشکردنی خزمەتگوزاری ئینته‌رنێت و زیادکردنی کێبڕکێ و کەمکردنەوەی نرخ، دەستەی بۆچوون لە وەزارەتی پەیوەندییەکان ڕەزامەندی دەربڕی لەسەر دەستپێکردنی ڕێکارە گرێبەستییەکان بۆ ناساندنی (ئینتەرنێت لە ڕێگەی بۆشایی ئاسمانەوە) بۆ یەکەمجاره‌ عێراق هاوشێوەی وڵاتانی پێشکەوتووی جیهان، بە بەکارهێنانی تەکنەلۆژیای مانگی دەستکردی خولگەی نزم کە خزمەتگوزاری ئینتەرنێت ڕاستەوخۆ پێشکەش بە بەکارهێنەرانی سەر زەوی دەکات لە ڕێگەی تۆڕێکی گەورەی مانگی دەستکرد کە لەلایەن ژمارەیەک لە کۆمپانیا نێودەوڵەتیی تۆکمەوه‌ وەک (یەک وێب)و (Space) و (ئەمازۆن) دابین ده‌كرێت" .
بەگوێرەی ڕاگەیەندراوەکە، وەزارەتی په‌یوه‌ندییه‌كان دانوستانی ڕاستەوخۆی لەگەڵ ئەو کۆمپانیایانە ده‌ستپێكردووه‌ بۆ ئەوەی بەردەوام بن لە ڕێکارەکانی گرێبەستکردن بەمەبەستی گەیاندنی ئەم خزمەتگوزارییە بە عێراق لە زووترین کاتدا.

بابەتی لێکچو

Copyright © 2020 Kirkuk Tv All Rights Reserved Designed And Developed By AVESTA GROUP