شێوەی دزەپێكراوی ئەندرۆید 12 بڵاوكرایەوە

زانست و تەکنەلۆژیا
14:20 - 2021-02-10



كۆمپانیای گۆگڵ سەرقاڵی پەرەپێدانی كارپێكەری ئەندرۆیدە و دەیەوێت نوێكاری لە روو و لە ئاسایشی ئەندرۆیدە نوێكاندا بكات.

ئەوەش دوای ئاشكراكردنی چەند وێنە و زانیاریەكی دزەپێكراودێت لە ماڵپەڕی XDA Developers ئەلیكترۆنی.

شێوە نوێیەكەی ئەندرۆید كە دەكرێت لەبرزكردنەوەی نوێدا بێت واتا ئەندرۆید 12 گۆرانكاری لە گۆشەكان و شۆرتكەتەكاندا كراوە.

هەروەها لەروی ئاسایش و تایبەتمەندیشەوە پتەوتر كراوە و لە كاتی بەكارهێنانی كامێرا یان مایك لە رێگەی هەر بەرنامەیەكەوە ئاگادارت دەكاتەوە، لەگەڵ كۆمەڵێ تایبەتمەندیتر كە هێشتا ئاشكرانەكراون.

بابەتی لێکچو

Copyright © 2020 Kirkuk Tv All Rights Reserved Designed And Developed By AVESTA GROUP