یاخیبوونه‌كه‌ی گروپی ڤاگنه‌ر نرخی نه‌وتی له‌بازاڕه‌كانی جیهاندا به‌رزكرده‌وه‌

ئابوری
15:02 - 2023-06-26

دوای ئه‌وه‌ی شه‌ممه‌ی رابردو یاخیبونێكی كورتی گروپی ڤاگنه‌ر  له‌روسیا كاریگه‌رییه‌كانی له‌سه‌ر دابینكردنی نه‌وت له‌لایه‌ن یه‌كێك له‌ به‌رهه‌مهێنه‌ره‌ سه‌ره‌كییه‌كانی جیهانه‌وه‌ لێكه‌وته‌وه‌ و به‌هۆیه‌وه‌ نرخی نه‌وت به‌رزبونه‌وه‌ی به‌خۆیه‌وه‌ بینی.

به‌یانی ئه‌مڕۆ له‌ سه‌ره‌تای ده‌ستپێكردنی مامه‌ڵه‌كاندا نه‌وتی برێنت به‌ڕێژه‌ی 0.57%ی نرخه‌كه‌ی به‌رزبوه‌وه‌ و یه‌ك به‌رمیل گه‌یشته‌ 74.27 دۆلار، هه‌روه‌ها نه‌وتی خاوی ڕۆژئاوای ته‌كساس 0.48%ی نرخه‌كه‌ی به‌رزبوه‌وه‌ و به‌رمیلێك به‌ 69.49 دۆلاره‌.

24ی ئه‌م مانگه‌ ڕوسیا خۆی له‌ پێكدادان له‌نێوان سه‌ركردایه‌تی مۆسكۆ و یڤگنی پریگۆژین، سه‌رۆكی ڤاگنه‌ر به‌دور گرت، دوای ئه‌وه‌ی گروپه‌ چه‌كداره‌كه‌ له‌ شاری ڕۆستۆڤ له‌ باشوری ئه‌و وڵاته‌ به‌ ڕێككه‌وتنێك كشایه‌وه‌ كه‌ پێشره‌وی خێرای به‌ره‌و پایته‌ختی وڵاته‌كه‌ی ڕاگرت.

بابەتی لێکچو

Copyright © 2020 Kirkuk Tv All Rights Reserved Designed And Developed By AVESTA GROUP