لیره‌ی توركی نزمترین به‌های له‌ مێژووى خۆیدا تۆماركرد

ئابوری
11:50 - 2023-06-27


به‌های لیره‌ی توركی به‌رده‌وامه‌ له‌ دابه‌زین و سەرلەبەیانی ئەمڕۆ 27ی حوزه‌یران 2023، نزمترین ئاستی لە مێژوی ئه‌و وڵاته‌دا تۆماركرد.

جارێكی دیكە  لیره‌ی توركی به‌شێكی دیكه‌ی له‌ به‌هاكه‌ی بەرامبەر بەدۆلار له‌ده‌ستداو داڕوخانێكی دیكەی تۆماركرد، كه‌ به‌ وته‌ی ئابووریناسان لەمێژوی ئەو وڵاتەدا ئەو ، كه‌ 100 دۆلار بەرامبەر بێت بە 2605 لیرە.

 بەرپرسان و بانكەكانی توركیا ده‌ڵێن به‌هۆی ئه‌وه‌ی، بانكی ناوەندی وڵاتەكه‌ خستنەڕوی یەدەگەكانی ڕاگرتووە به‌ مه‌به‌ستی پاڵپشتیكردنی دراوی نیشتمانیی، بەهای دراوی وڵاتەكەیان بەرامبەر بەدراوە بیانیەكان و بەتایبەتیش دۆلار روو لەدابەزینه‌. 

ئه‌مه‌ له‌كاتێكدایه‌، پێنجشه‌ممه‌ی رابردوو، بانكی ناوه‌ندی توركیا نرخی سوودی بۆ له‌ سه‌دا 15 به‌رزكرده‌وه‌. 

بابەتی لێکچو

Copyright © 2020 Kirkuk Tv All Rights Reserved Designed And Developed By AVESTA GROUP

بەپەلە