تەمەنی نزیکەی ٢٠٠٠ ساڵە گەنجینەیەکی "بەنرخ" لە ڕووسیا دۆزرایەوە
شوێنەوارناسه‌كان لەو شوێنەی کە گەنجینەکەیان تێدا دۆزییوه‌ته‌وه، پاشماوەی ناوچه‌یه‌كی نیشتەجێبوونی دێرین و شوێنەواری به‌رهه‌می كانزایشیانکان دۆزیوەتەوە.
سەرچاوەیەکش لە مۆزەخانەی (گۆڕه‌پانی جەنگی کولیکۆڤۆ) ئاماژە بۆئەوە دەکات:" زانایانی شوێنەوار، لە نزیک گوندی (باریبینکا) لە نزیک شاری (تولا) پاشماوەی ناوچه‌یه‌كی نیشتەجێبوون و شوێنەواری به‌رهه‌می كانزاییان دۆزیوەتەوە، پێشترش شوێنه‌وارناسان له‌و شوێنه دێرینه گه‌نجیه‌نه‌یه‌كیان له خشڵ و گه‌وهه‌ری جوانكاریی ژنان دۆزێوه‌ته‌وه كه مێژووكه‌یان ده‌گه‌ڕێته‌وه بۆ هه‌ردوو سه‌رده‌می یه‌كه‌م و دووه‌می زاینی، مه‌زه‌نده‌ش ده‌كرێت ئه‌و شوێنه تایبه‌ت بووبێت بە بنەماڵەیه‌ك كه پسپۆڕ بووبێت لە كانزاسایی و كاری زێڕنگه‌ریی.
دیمیتری گۆردین، بەڕێوەبەری ده‌زگای ئاسایشی نه‌ته‌وه‌یی لە ناوچه‌ی تولا ڕایگەیاند:"هەموو ئەو شوێنەوارە ناوازانەی پێشتر لەلایەن شوێنەوارناسەکانەوە دۆزراونەتەوە، ڕادەستی مۆزەخانەی مەیدانی شەڕی کولیکۆڤۆ کراون."
سه‌رچاوه/ ئاژانسه‌كان
Copyright © 2020 Kirkuk Tv All Rights Reserved Designed And Developed By AVESTA GROUP