ئاژانسی ئیرنای ئێران بڵاویكرده‌وه:" جینین هێنیس پلاسخارت، نێردەی تایبەتی سکرتێری گشتیی نەتەوە یەکگرتوەکان بۆ عێراق ئەمڕۆ یەکشەممە 30ی ته‌موز بە سەرۆکایەتی وه‌فدێک گەیشتە تاران و لەگەڵ (حوسێن ئەمیرعەبدول له‌هیان)، وەزیری دەرەوەی ئێران کۆبوەوە و لەسەر پرسە جۆربەجۆرەکان وتوێژ دەکەن."
ئێرنا له زاری حوسێن ئەمیر عەبدولله‌هیان وەزیری دەرەوەی ئێران له كۆبونه‌وه‌كه‌دا رایگەیاندووه: ئێران و عێراق پەیوەندییەکی پتەو و تۆکمە پێكه‌وه‌یان ده‌به‌ستێته‌وه، بە ئاماژەدان بەوەی کە ئەم پەیوەندییە پته‌و و بەرفراوانە لەسەر بنەمای پەیوەندیی جەماوەری و هاوکاریی هەمەلایەنەی دوو قۆڵی نێوان هەردوو وڵات دامەزراون.
ئەمیر عەبدولله‌هیان ئاماژه‌ی بۆئه‌وه‌شكردووه "پەیوەندییە بەهێز و فراوانەکانی نێوان تاران و بەغدا نەک هەر سێبەری ئەرێنی لەسەر هەردوو وڵات داناوە، بەڵکو خزمەت بە سەقامگیریی و گەشەپێدان و ئاسایشی بەردەوامیی ناوچەکە دەکات".
هه‌روه‌ك ئاماژەی بۆ گرنگیی ڕۆڵی عێراق کردووه لەسەر ئاستی هەرێم.
ئەمیر عەبدولله‌هیان سه‌باره‌ت به لێدوانه‌كانی نوێنەری نەتەوە یەکگرتووەکانش، وتی: "مسۆگه‌ركردنی سنوورە هاوبەشەکانی نێوان ئێران و عێراق بۆ ئێران جێی گرنگیی و بایه‌یەخی تارانه، كه پێویستیی به جێبه‌جێكردنی ته‌واوی خاڵه‌كانی ڕێککەوتنی ئەمنیی نێوان هەردوو وڵاته."
"پلاسخارت"ش جەختی لە ڕۆڵی بنیاتنەری ئێران سەبارەت بە پرسەکانی پەیوەست بە عێراق کردووه‌ته‌وه؛ هه‌روه‌ك هەڵوێستەکانی خۆشی سەبارەت بەو پێشهاتە ناوخۆیی و ناوچەییانەی کە پەیوەندییان بەم وڵاتەوە هەیە خستووه‌ته‌ڕوو."
Copyright © 2020 Kirkuk Tv All Rights Reserved Designed And Developed By AVESTA GROUP