وەزارەتی دەرەوەی بریتانیا بە رهسمی تاوانهكانی تیرۆرستانی داعشی بەرامبەر بە ئێزیدییەکانی لەساڵی 2014 بە جینۆساید ناساند.
ئەمڕۆ سێشەممە 1ی ئاب 2023 وەزارەتی دەرەوەی بریتانیا لە ڕاگەیەندراوێکدا ئاماژهی بۆئهوهكردووه:" ئەمڕۆ سێشەممە شانشینی یەکگرتو کۆمەڵکوژكردنی ئێزیدییەکانی ساڵی 2014 ، لهلایهن تیرۆرستانی داعشهوه به رهسمی وهك جینۆساید ناساندووه."
له راگەیەندراوەکەدا ئهوهشخراوهتهڕو كه:"حکومەتی بریتانیا ئەو كردەوانەی کە ڕێکخراوی دەوڵەتی ئیسلامی (داعش) لە ساڵی 2014 لە عێراق دژی ئێزیدییەکان ئەنجامیاندا، بە "جینۆساید" زانی.
روونشیكردووهتهوكه:"شانشینی یەکگرتو بە رهسمی دان بە پێنج حاڵەتی جینۆسایددا دەنێت، ئەوانیش هۆلۆکۆست، ڕواندا، سرێبرینیکا، جینۆساید لە کەمبۆدیا و کۆمەڵکوژی دژی گەلی ئێزیدی."
لە ماوەهكانی ڕابردوودا حکومەتی بریتانیا ئیدانهی تاوانه دڕندەییهكانی داعشی کردووه کە دژی ئێزیدییەکان ئەنجامیداون، بەڵام نەگەیشتونەتە ئاستی ناساندنیان به جینۆساید.
Copyright © 2020 Kirkuk Tv All Rights Reserved Designed And Developed By AVESTA GROUP