هاوكات، له‌گه‌ڵ كه‌مبونه‌وه‌ی نه‌وتی عه‌مباركراوی ئه‌مریكا، نرخی نه‌وتی خام له جیهاندا به‌رێژه‌ی له‌سه‌دا یه‌ك به‌رزبووه‌وه .
ئاژانسه‌كان بڵاویانكرده‌وه، دوای ئه‌وه‌ی به‌شێوه‌یه‌كی چاوه‌ڕواننه‌كراو، نه‌وتی عه‌مباركراوی ئه‌مریكا به‌رێژه‌یه‌كی زۆر دابه‌زی، خواست له‌سه‌ر نه‌وتی خاو به‌رزبووه‌ته‌وه و به‌و هۆیه‌وه، نرخی به‌رمیلێك نه‌وتی برێنت 85 دۆلاری تێپه‌ڕاندوه، نرخی به‌رمیلێك نه‌وتی تیكساسیش گه‌یشتوه‌ته سه‌رووی 82 دۆلار .
به‌رزبونه‌وه‌ی نرخی نه‌وت به‌مشێوه‌یه له ساڵی رابردووه‌وه رووینه‌داوه كه به یه‌كجار له‌سه‌دا یه‌ك زیاده بچێته سه‌ر نرخه‌كه‌ی .
نه‌وتی عه‌مباركراوی ئه‌مریكا به زیاتر له 15 ملیۆن به‌رمیل مه‌زه‌نده ده‌كرێت و له‌ئێستاشدا، بڕه‌كه‌ی گه‌یشتووه‌ته ملیۆنێك و 300 هه‌زار به‌رمیل، واتا كه‌متر له‌سه‌دا 10ی نه‌وتی عه‌مباركراو له ئه‌مریكا ماوه‌ته‌وه، ئه‌مه‌ش واده‌كات، واشنتۆن په‌نا بباته به‌ر كڕینی رێژه‌یه‌كی زۆری نه‌وت به‌مه‌به‌ستی پڕكردنه‌وه‌ی پێداویستییه‌كانی، به‌تایبه‌تی له‌م وه‌رزه‌دا كه به وه‌رزی گه‌شتوگوزار ناسراوه له‌جیهاندا .
Copyright © 2020 Kirkuk Tv All Rights Reserved Designed And Developed By AVESTA GROUP