نامۆ فازیل پاڵەوانی کورد له یاری MMA ، بە ئاڵای کوردستان و وێنەیەکی سەرۆک مام جەلالەوە لە ئیمارات دەرکەوت و مژدهی سهركهوتنی بهسهر یاریزانی میسری خالید عهمر راگهیاند.
نامۆ فازیل، پاڵەوانی کوردی یاری MMA، توانی لە یاریزانی میسری، خالید عەمر لە پاڵەوانێتی UAE Warriors، کە لە ئیمارات بەڕێوەچوو بباتەوە، پاڵەوانە کوردەکە، وەک هەمیشە بە لێدانە بەهێزەکانی رکابەرە میسرییەکەی دا بە زەویدا و توانی یارییەکە لە بەرژەوەندی خۆی بەکۆتا بهێنێت.
نامۆ فازل، کە پاڵەوانێکی کوردە، پێش هاتنە ناو حەلەبەکەوە بە ئاڵای کوردستان و وێنەیەکی سەرۆک مام جەلالەوە دەرکەوت.
Copyright © 2020 Kirkuk Tv All Rights Reserved Designed And Developed By AVESTA GROUP