یانه‌ی ریاڵ مه‌درید دوای گه‌ڕانه‌وه‌ی بۆ نێو ماڵه‌كه‌ی خۆی سه‌ركه‌وتنێكی گرنگی ده‌سته‌به‌ر كردوو جۆد پیلینگهامی ئه‌ستێره‌شی رۆڵی فریاد ره‌سی بینی.. له ژێر ناونیشانی دێربیهكی بچوكراوی مه‌درید، یانه‌ی شاهانه به ئاماده‌بوونی هانده‌رانی پێشوازی له خیتافی میوانی كرد.. سه‌ره‌تا له ده‌قیقه‌ی یانزه فیران گارسیای به‌رگریكار هه‌ڵه‌یه‌كی كووشنندهی ئه‌نجامدا و له‌ولاوه بۆرخا مایۆرال هێرشبه‌ری پێشووی یانه‌ی میرینگی تۆڕی گۆڵه‌كه‌ی كیپای گۆڵپارێزی به‌سه‌ر كرده‌وه‌و یه‌كه‌م سه‌ردێری دیداره‌كه‌ی به‌ناوی خیتافی میوان داڕشت.. له ده‌قیقه‌ی 32دا لۆكا مۆردیچ به لێدانێكی سه‌ری به‌هێز یه‌كه‌م هه‌ڕه‌شی جدی یانه مهلهكیهكهی ئه‌نجامدا.. به‌ڵام گۆڵپارێزه‌كه‌ی یانه‌ی خیتافی لێهاتوانه تۆڕی گۆڵه‌كه‌ی پاراست.. ده‌ستپێكی تایمی دووه‌میش یه‌كه‌م هێرشی یانه‌ی ریاڵ مه‌درید هه‌ر به‌ناوی لۆكای ئه‌ستێره‌وه بوو، دیسانه‌وه گۆڵپارێزه‌كه‌ی یانه‌ی خیتافی رۆڵی خۆی بینی له پاراستنی تۆڕی گۆڵه‌كه‌ی.. تا له ده‌قیقه‌ی 47دا خۆسیلۆی هێرشبه‌ر به شووتێك ئه‌نجامه‌كه‌ی بۆ یانه‌كه‌ی قه‌ڵای بێرنابیۆ هاوتا كرده‌وه.. پاشان ستونی گۆڵ و سۆریانۆی گۆڵپارێز بونه به‌ربه‌ست له به‌رده‌م گۆڵی دووه‌می یانه‌ی ریاڵ مه‌درید، كاتێك تۆنی كرۆسی ئه‌ڵمانی به لێدانه به‌هێزه‌كانی كه مه‌به‌ستی بوو گۆڵی دووه‌می تیپه‌كه‌ی تۆمار بكات.. له‌ملاشه‌وه كیپای گۆڵپارێز بوه دیوارێكی پۆلاین له بهرهم هێرشێكی یانه‌ی خیتافی و پوچه‌ڵی كرده‌وه.. لای راستی یانه‌ی مهلهكیهوه، دانی كارفاخال به شووتێك كه ستونی گۆڵی كرده ئامانج، ته‌واوی ئاماده‌بوانی بێرنابیۆی هێنایه سه‌ر پێ.. سۆریانۆی گۆڵپارێز به ته‌نها به‌رووی یاریزانانی شاهانه وه‌ستابوه‌وه.. ئه‌مجاره‌یان به شێوه‌یه‌كی زۆر سه‌یر لێدانێكی به‌هێزی خۆسیلۆی ده‌رهێنا.. كات كۆتایی هات و ناوبژیوانی یاریه‌كه‌ش 9 ده‌قیقه كاتی زیادكراوی به‌خشی به هه‌ردو تیپ، له پێنجه‌م ده‌قیقه‌دا جۆد پیلینگهامی ئینگلیزی هیوای و خه‌ونی هانده‌رانی ریاڵ مه‌دریدی له گوڕ ده‌رهێنا و كردی به واقیع، كاتێك گۆڵی دووه‌م و بردنه‌وه‌ی شاهانه‌ییه‌كانی تۆماركردوو پێنجه‌م گۆڵی خۆیشی له لالیگادا جێگیر كرد.. له كۆتاییشدا یانه‌ی ریاڵ مه‌درید درێژه‌ی دا به زنجیره بردنه‌وه‌كانی و چواره‌م سه‌ركه‌وتنی یه‌ك له دوای یه‌كی نوسیه‌وه‌و به كۆكردنه‌وه‌ی 12 خاڵ پێگه‌ی خۆی له پێشه‌نگدا به‌هێزتر كرد.
Copyright © 2020 Kirkuk Tv All Rights Reserved Designed And Developed By AVESTA GROUP