لیۆناردۆی بەڕازیلی رەخنەی تووند ئاڕاستەی ئیدارەی یانەی پاریس سانجێرمان دەكات

وەرزش
16:24 - 2023-09-06

لیۆناردۆی بەڕازیلی رەخنەی تووند ئاڕاستەی ئیدارەی یانەی پاریس سانجێرمان دەكات

راهێنەرەكەی پێشووتری یانەی پاریس سانجێرمانی فەرەنسی رەخنەی تووند ئاراستەی ئیدارەی یانە پاریسیەكە دەكات و دەڵێت، هەر سێ هێرشبەرەكەی یانەی پاریس كە بریتیبوون لە میسی و نەیمار و مباپی، وەكو پێویست لەلایەن ئیدارەی یانەكەوە رێزیان لێ نەگیرا و پاڵپشتی ناكران.

لیۆنادرۆی بەرازیلی و راهێنەری پێشووی یانەی پاریس سانجێرمانی فەرەنسی كە دواتر وەكو بەڕێوەبەری وەرزشی یانەكە دەستبەكاربوو، لە چاوپێكەوتنێكیدا رایگەیاند: بە بوونی نەیمار و میسی و مباپی یانەی پاریس نەیتوانی نازناوی خولی یانە پاڵەوانەكانی ئەوروپا بەرز بكاتەوە، ئەمەش هۆكارەكەی بۆ لە خۆبایی بوونی ئەو سێ یاریزانە ناگەڕێتەوە.

 لیۆناردۆ دەشڵێت: بوونی یاریزانی لەو جۆرە لە ریزی یانەكاندا، هێندە كێشە دروست دەكەن، چارەسەری كێشەكان ناكەن، هەڵبەت ئەویش بۆ لاوازی ئیدارەی یانەی پاریس دەگەڕێتەوە كە نەیتوانی بە باشی مامەڵە لەگەڵ ئەو سێ ئەستێرەیەدا بكات تا لە نێو یاریگادا بە قازانجی تیپەكە بشكێتەوە، بەڵكو وەكو پێویست رێز و پاڵشتیانی نەكرد.

بابەتی لێکچو

Copyright © 2020 Kirkuk Tv All Rights Reserved Designed And Developed By AVESTA GROUP