هیومان رایتس وۆچ رایده‌گه‌یه‌نێت: "گرژیی
و ئاڵۆزییه‌كانی كه‌ركوك له‌سه‌ر باره‌گایه‌كی پارتی دیموكراتی كوردستان بووه كه
به‌هۆی ریفراندۆمه‌وه له ساڵی 2017 به‌جێیهێشت".
رۆژی (2-9-2023) گرژیی و ئاڵۆزی له خۆپیشاندانێك
له كه‌ركوك دروستبوو، به‌هۆیه‌وه 4 گه‌نجی كورد شه‌هید بوون و 15ی دیكه‌ش برینداربوون،
به‌وته‌ی چاودێرانی سیاسیی و میدیاكان، هۆكاره‌كه ململانێ و ناكۆكی سیاسی و وه‌رگرتنه‌وه‌ی
باره‌گایه‌ك بوو كه پارتی دیموكراتی كوردستان خوڵقاندی و خوێنی گه‌نجی تێدا رژا.
رێكخراوی چاودێری مافه‌كانی مرۆڤ (هیومان رایتس
وۆچ) له نوێترین راپۆرتیدا كه رۆژی 8-9-2023 له‌سه‌ر ئاڵۆزییه‌كانی كه‌ركوك بڵاویكردۆته‌وه
ده‌ڵێت: "گرژی و ئاڵۆزییه‌كانی چه‌ند رۆژی رابردووی كه‌ركوك له‌سه‌ر باره‌گایه‌ك
بووه كه‌پێشتر باره‌گای پارتی دیموكراتی كوردستان بووه‌و له رووداوه‌كانی ساڵی
(2017) دا به‌هۆی ئه‌نجامدانی ریفراندۆم جێی هێشتووه".
"گرژییه‌كان دوای ئه‌وه هات كه محه‌مه‌د شیاع سودانی سه‌رۆكی ئه‌نجومه‌نی
وه‌زیرانی عیراق بڕیاریدا به گه‌ڕانه‌وه‌ی باره‌گاكه بۆ پارتی"، هیومان
رایتس وۆچ واده‌ڵێت.
داوای لێپرسینه‌وه له بكه‌رانی ئاڵۆزییه‌كانی
كه‌ركوك ده‌كرێت
له راپۆرته‌كه‌دا ئاماژه به مامه‌ڵه‌ی خراپ
كراوه به‌رامبه‌ر به خۆپیشانده‌ران و رۆژنامه‌نووسان كراوه‌و ته‌قه‌یان لێكراوه،
كه به‌وهۆیه‌وه 4 شه‌هید و 15 كه‌س برینداربوون و ده‌ڵێت: "پێویسته حكومه‌تی
عیراق ئه‌نجامی لێكۆڵینه‌وه سه‌ره‌تاییه‌كان به‌زووترین كات ئاشكرا بكات و تۆمه‌تبارانی
رووداوه‌كان رووبه‌رووی دادگایه‌كی سه‌ربه‌خۆ بكاته‌وه".
ساره سهنبر توێژه‌ر له‌رێكخراوی هیومان رایتس
وۆچ له‌باره‌ی رووداوه‌كانی كه‌ركوكه‌وه ده‌ڵێت: " پێویسته حكومه‌تی فیدراڵی
هه‌نگاوی كرداری بۆ لێپرسینه‌وه له بكه‌رانی تاوانی ئاڵۆزییه‌كانی كه‌ركوك بنێت
و هه‌ر كه‌س و لایه‌نێك به‌رپرسیاربێت له‌و رووداوانه رووبه‌ڕووی یاسا بكرێته‌وه".
كه‌ركوك شارێكی فره ئاین و نه‌ته‌وه‌یه
هیومان رایتس وۆچ له‌زاری له‌تیف فاتیح فرج،
نووسه‌ری سه‌ربه‌خۆی كورد كه چاوی به كه‌سوكاری قوربانییه‌كان كه‌وتووه، رایگه‌یاندووه،
"هه‌ر چوار ئه‌و كه‌سانه‌ی كوژراون كوردن، هه‌روه‌ها دوو كارمه‌ندی ئه‌منی عیراقیش
له ئاڵۆزییه‌كان له‌گه‌ڵ خۆپیشانده‌ران برینداربوون".
راپۆرته‌كه‌ی هیومان رایتس وۆچ له‌باره‌ی كه‌ركوكه‌وه
ئاماژه بۆ ئه‌وه‌ده‌كات: "كه‌ركوك شارێكی فره نه‌ته‌وه‌یی و فره ئایینییه
و یه‌كێكه له‌ناوچه جێناكۆكه‌كانی نێوان حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان و حكومه‌تی فیدراڵی،
شاره‌كه شایه‌تحاڵی به‌شێك له خراپترین توندوتیژییه‌كانی ئه‌و وڵاته بووه له
دوای داعش، هه‌روه‌ها پارێزگاكه كۆنترین كێڵگه نه‌وتییه‌كانی به‌رهه‌مهێنانی به‌رده‌وامی
عیراق له‌خۆده‌گرێت، هه‌روه‌ها له ماده‌ی 140ی ده‌ستووری عیراقدا داوا ده‌كات دۆخی
ناوچه كێشه له‌سه‌ره‌كانی عیراق به كه‌ركوكیشه‌وه له‌ڕێگه‌ی ڕیفراندۆمه‌وه
چاره‌سه‌ر بكرێت، به‌ڵام له ساڵی 2005ه‌وه تا ئێستا هیچ هه‌نگاوێك بۆ جێبه‌جێكردنی
ماده‌ی 140 نه‌نراوه".
هیومان رایتس وۆچ راشیگه‌یاندوه: "پێویسته
حكومه‌تی عیراق به زووترین كات ده‌رئه‌نجامه سه‌ره‌تاییه‌كانی لێكۆڵینه‌وه‌كه
رابگه‌یه‌نێت و ئه‌و كه‌سانه‌ی به‌رپرسیارن له هه‌ڵه‌كردن، له‌و شوێنانه‌ی به‌ڵگه
هه‌یه، له دادگاییكردنی دادپه‌روه‌رانه‌دا بخاته به‌رده‌م دادگا".
خوێنی منداڵێكی كورد زۆر له باره‌گا گه‌وره‌تره
هه‌ر له‌باره‌ی رووداوه نه‌خوازراوه‌كانی كه‌ركوك
ئاسۆ مامه‌ند كارگێڕی مه‌كته‌بی سیاسی یه‌كێتیی نیشتمانیی كوردستان رایگه‌یاندوه:
"خوێنی منداڵێكی كورد زۆر له باره‌گا لای یه‌كێتی گه‌وره‌تره و سه‌رجه‌م
باره‌گاكانی یه‌كێتی به‌قوربانی خوێنی گه‌نجێكی ئه‌م شاره بێت".
"ئه‌م دۆخه ئاڵۆزه‌ی ئێستا له كه‌ركوك هه‌یه خزمه‌ت به كورد و
شاره‌كه ناكات، به‌ڵام ئێمه خه‌ڵكی خۆڕاگری كه‌ركوك دڵنیا ده‌كه‌ینه‌وه، یه‌كێتی
كه‌ركوكییه‌كان به ته‌نها جێناهێڵێت و دڵۆپێك خوێنی گه‌نجانی كه‌ركوك له‌هه‌موو پۆستی
شاره‌كه گرنگتره‌و نامانه‌وێت موزایه‌ده به خوێنی گه‌نجانه‌وه بكرێت" ئاسۆ
مامه‌ند واده‌ڵێت.
هه‌وڵده‌درێت هه‌ڵبژاردن له‌كه‌ركوك ئه‌نجامنه‌درێت
له‌باره‌ی ئاڵۆزییه‌كانی كه‌ركوك فریاڵ عه‌بدوڵڵا
ئه‌ندامی سه‌ركردایه‌تی یه‌كێتیی نیشتمانیی كوردستان سایتی ره‌سمی یه‌كێتیی نیشتمانیی
كوردستان PUKMEDIA ی رایگه‌یاند: "روداوه‌كانی چه‌ند
رۆژی رابردووی شاره‌كه ئه‌جێندای سیاسی لایه‌نێكی دیاریكراوی له‌پشت بوو، كه له‌ڕێگه‌ی
ھه‌ندێك میدیای چه‌واشه‌كار و چه‌ند كه‌سێكی به‌كرێ گیراوه‌وه ده‌یانویست بارودۆخی
كه‌ركوك و ئه‌منیه‌تی شاره‌كه تێكبده‌ن له‌پێناو به‌رژه‌وه‌ندی حزبی خۆیان".
"پارتی بۆیه ئه‌و گرژی و ئاڵۆزیانه له‌كه‌ركوك دروست ده‌كات تاوه‌كو
ھه‌ڵبژاردنی ئه‌نجومه‌نی پارێزگاكانی عیراق له‌كه‌ركوك ئه‌نجام نه‌درێت، كه‌ئه‌مه‌ش
به‌زیانی نه‌ته‌وه‌ی كورد كۆتایی دێت"، فریاڵ عه‌بدوڵا وایوت.
ئه‌مه‌ش له كاتێكدایه، له چه‌ند رۆژی
رابردوودا به‌هۆی ململانێی سیاسی و شه‌ڕی باره‌گای حزبییه‌وه كه په‌نجه‌ی تۆمه‌ت
بۆ پارتی دیموكراتی كوردستان راده‌كێشرێت، شهڕوئاڵۆزیی له كه‌ركوك روویدا و هه‌ریه‌ك
له هاوكار عه‌بدوڵڵا، هه‌ڤاڵ ستار، سه‌مه‌د محه‌مه‌د، حوسێن سابیر شه‌هید كران،
كه سه‌رجه‌میان هه‌ڤاڵ و تێكۆشه‌ری ریزه‌كانی یه‌كێتیی نیشتمانیی كوردستان بوون.
Copyright © 2020 Kirkuk Tv All Rights Reserved Designed And Developed By AVESTA GROUP