ئێلكای گۆندۆگان لەنێوان پارە و بەرشەلۆنە

وەرزش
11:10 - 2023-09-10

دوای كۆتایی هاتنی بۆندەكەی لەگەڵ یانەی مانچستەر سیتی, ئێلكای گۆندۆگانی ئەڵمانی زیاتر لە دوو بۆندی گرانبەهای لەیانەكانی ئیتیحاد و ئەهلی سعوودی بەدیاریكراوی پێگەیشتووە و ئەستێرەكەی هێڵی ناوەند لەناو هەموو پێشكەشكراوە پڕ داهاتەكاندا خۆشەویستی بۆ یانەی بەرشەلۆنە سەروەر بووە و ڕیكردۆتە یانەكەی هەرێمی كەتەلۆنیا, فابریزیۆ ڕۆمانۆی شارەزا لەبازاڕی گواستنەوەی یاریزانان ئاماژەی بەوەداوە لەماوەی ڕابردوودا و پێش ئەوەی ئێلكای دەستی بەڵی بۆ كەتەلۆنیەكان بەرز بكاتەوە, دوو بۆند و زیاتری لەسعوودیەوە پێگەیشتووە كە گوژمەی بۆندەكانیش بەم جۆرەبووە, یانەی هیلال بڕی 83 ملیۆن یۆرۆ و یانەی ئیتیحاد بڕی 90 ملیۆن یۆرۆیان خستۆتە بەردەم گۆندۆگان و چاوەڕوانی ئاخاوتنی كۆتاییان كردووە بەڵام گۆندۆ بەدەستەی كارگێڕی تیپەكەی ڕاگەیاندووە كە لەپێناو داهات یاری ناكات و خۆشەویستیەكی تایبەتی بۆ یانەی بەرشەلۆنە هەیە و ڕوودەكاتە ئەو یانەیە 
*****************


بابەتی لێکچو

Copyright © 2020 Kirkuk Tv All Rights Reserved Designed And Developed By AVESTA GROUP