هەڵوێستی یۆڤانتۆس بەرامبەر سزادانی پۆگبا

وەرزش
15:40 - 2023-09-12

یانەی یۆڤانتۆس هەڵوێستی خۆی نیشاندا بەرامبەر بە هەواڵی بڵاوبونەوەی بەكارهێنانی مادەی وزەبەخش لەلایەن پۆڵ پۆگبای فەرەنسی و ئەستێرەی تیپەكەیەوە.. لە چەند كاتژمێری رابردوودا دادگای بەرەنگاربونەوەی مادەی وزە بەخش لە ووڵاتی ئیتاڵیا بڵاوی كردەوە كە بەر لە ئەنجامدانی یاریەكەی نێوان هەردوو یانەی یۆڤانتۆس و ئۆدینیزی، بە شێوەیەكی هەرەمەكی پشكنینیان بۆ پۆڵ پۆگبای فەرەنسی ئەنجامداوە و تێیدا دەركەوتوە ناوبراو مادەی تستوستیرۆنی بە كار هێناوە كە مادەیەكی وزە بەخشە.. لای خۆیشیەوە یانەی یۆڤانتۆس لە بەیاننامەیەكدا سەرجەم ئەو دەنگۆیانە رەتدەكاتەوەو داوا دەكات پشكنینی وردتر ئەنجام بدرێت بۆ ئاشكرا كردنی راستی بابەتەكە.. لە ئەگەری دەركەوتنی راستیەكاندا، ئەو كات پۆڵ پۆگبای فەرەنسی و ئەستێرەی یانەی خانمە پیرەكە، بە پێی یاساكانی ووڵاتی ئیتاڵیا هەڕەشەی زیندانی كردنی لێ دەكرێت كە ماوەكەی لە نێوان دوو ساڵ بۆ چوار ساڵ دەبێت

بابەتی لێکچو

Copyright © 2020 Kirkuk Tv All Rights Reserved Designed And Developed By AVESTA GROUP