ناسڕ خلێفی ده‌یه‌وێت تۆڵه‌ی خۆی له ریاڵ مه‌درید بكاته‌وه
ناسڕ خلێفی، سه‌رۆكی یانه‌ی پاریس سانجێرمانی فه‌ره‌نسی ده‌یه‌وێت تۆڵه‌ی خۆی له رۆیشتنی كلیان مباپی بۆ ریزه‌كانی یانه‌ی ریاڵ مه‌درید بكاته‌وه، رۆژنامه‌ی سپۆرتی كه‌ته‌لۆنی ئاشكرای ده‌كات: ناسڕ خلێفی سه‌رۆكی یانه‌ی پاریس سانجێرمان ئامانجی ئه‌وه‌یه بۆ هاوینی داهاتوو پێنج یاریزانی یانه‌ی ریاڵ مه‌درید بگوازێته‌وه ریزه‌كانی، سه‌رچاوه‌ی هه‌واڵه‌كه باسی ده‌كات ئامانجی خلێفی ئه‌وه‌یه هه‌ردوو ئه‌ستێره‌كه‌ی سامپا ڤینیسیۆس جۆنیۆر و رۆدریگۆ بگوازێته‌وه ریزه‌كانی.
هاوكات له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌شدا هه‌وڵ بۆ گواستنه‌وه‌ی یه‌كێك له ئه‌ستێره‌كانی هیڵی ناوه‌ندی یانه‌ی میرینگی ده‌دات كه پێكهاتوون له ڤالڤێردی و كاماڤینگا و چوامینی، خلێفی پێ وایه به گواستنه‌وه‌ی یه‌كێك له‌و ئه‌ستێرانه‌ی یانه‌ی شاهانه، ده‌توانێت ئه‌و كه‌لێنه پڕ بكاته‌وه كه له دوای رۆیشتنی ماركۆ ڤیراتی له ریزه‌كانی یانه پاریسیه‌كه‌دا دروست بوه.
هه‌وڵه‌كه‌ی یانه‌ی پاریس سانجێرمان بۆ گواستنه‌وه‌ی ئه‌و ئه‌ستێرانه رووبه‌رووی به‌ربه‌ستی قورس و گه‌وره ده‌بێته‌وه، به‌و پێیه‌ی مه‌رجی هه‌ڵوه‌شاندنه‌وه‌ی بۆندی هه‌ر یه‌كێكیان به یه‌ك ملیار یۆرۆ دیاری كراوه.
Copyright © 2020 Kirkuk Tv All Rights Reserved Designed And Developed By AVESTA GROUP