سێ ناوبژیوانی عیراقی به‌شدار ده‌بێت
یه‌كێتی تۆپی پێی ئاسیا لیستی ناوبژیوانانی ئاشكرا كرد كه یاریه‌كانی جامی نه‌ته‌وه‌كانی ئاسیا به‌ڕێوه ده‌بن، بۆ یه‌كه‌مین جاریشه له مێژووی تۆپی پێی ئاسیا كه خانمان رۆڵیان ده‌بێت له داوه‌ری كردن و به‌ڕێوه‌بردنی یاریه‌كانی جامی ئاسیا.
تێیدا ووڵاتی عیراقیش به سێ ناوبژیوان به‌شداری ده‌كات كه بریتین له مه‌ند قاسم ناوبژیوانی یاریگا و هه‌ردوو یاریده‌ده‌ره‌كه‌ی كه ئه‌وانیش واسق موده‌له‌ل و ئه‌حمه‌د سه‌باح، هاوكات یه‌كێتی تۆپی پێی ئاسیا ئاماژه‌ی به‌وه كردوه كه 74 ناوبژیوانی جیاجیا كه سه‌ر به 18 یه‌كێتی وه‌رزشی ولاتانی ئاسیان، سه‌رپه‌رشتی یاریه‌كانی جامی نه‌ته‌وه‌كانی كیشوه‌ره‌كه ده‌كه‌ن، گرنگترین ناوبژیوانی خانمیش كه له به‌ڕێوه‌بردنی یاریه‌كانی جامی ئاسیا بوونی ده‌بێت یۆشی یاماشیتای ژاپۆنیه كه له یاریه‌كانی مۆندیالی 2022ی قه‌ته‌ریش رۆڵی هه‌بوو له ئیداره‌دانی یاریه‌كانی جامی جیهانی.
چاوه‌ڕوان ده‌كرێت یاریه‌كانی جامی نه‌ته‌وه‌كانی ئاسیا كه ووڵاتی قه‌ته‌ر میوانداری كردوه ركابه‌ریه‌كانی له 12 مانگی ساڵی نوێ‌دا ده‌ستپێبكات و له 10 شوباتی ساڵی 2024 یاری كۆتایی جامه‌كه ئه‌نجام ده‌درێت
Copyright © 2020 Kirkuk Tv All Rights Reserved Designed And Developed By AVESTA GROUP