ئه‌مڕۆ له ساڵیادی گیان له‌ده‌ستدانی ژینا ئه‌مینی كچه كوردی شاری سه‌قز له به‌شێكی شاره‌كانی رۆژهه‌ڵاتی كوردستان مانگرتنی سه‌رتاسه‌ری و گردبونه‌وه ده‌ستیپێكردووه.
ئه‌مڕۆ 16 ـ ی ئەیلول، ساڵێک تێپه‌ڕده‌بێت بەسەر گیان له‌ده‌ستدانی ژینا ئەمینی كچه كوردی شاری سه‌قزی رۆژهه‌ڵاتی كوردستان، كه دوای ئه‌شكه‌نجه‌دانی له‌لایه‌ن پۆلیسی ئەخلاقی ئێرانه‌وه‌و مانه‌وه‌ی له نه‌خۆشخانه دوای سێ رۆژ گیانی له‌ده‌ستدا، به‌پێی هه‌ندیێك سه‌رچاوه‌ی رۆژنامه‌وانیی و سۆشیال میدیا له رۆژهه‌ڵاتی كوردستان، ئه‌مڕۆ بۆ ئه‌و یاده له‌سه‌ر داوای زۆربه‌ی زۆری حزب و لایه‌نه سیاسییه‌كان له شاری سه‌قزو كرماشان و ئیلام وچه‌ند شار‌و شارۆچكه‌یه‌كی دیكه مانگرتنی سه‌رتاسه‌ری راگه‌یه‌ندراوه.
هه‌ر له‌و باره‌یه‌وه ئەڤین مستەفا زادە، چالاکوانی مافی مرۆڤ، کە ئەندامی رێکخراوی مافی مرۆڤی کوردی “کوردبا”یە، رایگەیاندووه، بارودۆخی ئەمنی شاری سەقز ئاڵۆزە و چەند رۆژێکە هێزە سەربازی و ئەمنییەکان لە شارەکانی کوردستانی رۆژهەڵات، بە تایبەت سەقز، سنە و مەهاباد جێگیرکراون.
بەپێی چەند گرتە ڤیدیۆیەک کە لە تۆڕە کۆمەڵایەتییەکانش بڵاوکراوەتەوە، لە چەند شارێکی ڕۆژهەڵاتی کوردستان بازگەی کاتی دانراوە و پشکنین بۆ ئۆتۆمبێلەکان دەکرێت.
Copyright © 2020 Kirkuk Tv All Rights Reserved Designed And Developed By AVESTA GROUP