مەکتەبی سیاسی یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان سه‌باره‌ت به‌ هێرشه‌كه‌ی ئه‌مڕۆی عه‌ربه‌ت به‌یاننامه‌یه‌كی بڵاوكرده‌وه‌

کوردستان
22:15 - 2023-09-18

هێرشی دوژمنکارانەی سەر فرۆکەخانەی کشتوکاڵی عەربەت  ، هێرشە بۆ سەر تێکرای هەرێمی کوردستان و بەشێک لە سنووری کۆماری عیراقی فیدرال.
    کردەوە  پرٍ لە تاوان و دوژمنکاریەکەی  ئیمرۆ بۆ سەر فڕۆکەخانەی کشتوکالیی  عەربەت  سنور بەزاندنێکی  لە ڕادەبەدەری هەرێمی  کوردستانەو جێبەجێکردنی  ئەو  پیلانە  دژ بە  مرۆڤایەتیەیە کە بۆ تێکدانی  ئارامی و ئاسایشی  هەرێمی کوردستان بە گشتی و سنوری  سلێمانی  بە تایبەتی  دارێژراوە .
ئێمە  وێرای ئیدانەی توندی ئەو تاوانە تەئکید لە پێویستیی یەک ریزی و یەکهەڵوێستی  لایەنە کوردستانییەکان  دەکەینەوە بۆ بەرەنگاری مەترسییەکانی  سەر هەرێمەکەمان . ئەم جۆرە پەلاماردانە  دوژمنکاریانەی  سەر هەر بستێکی  هەرێمی کوردستان بە پەلاماردان بۆ سەر بەشێکی  جوگرافیای  عیراقیش دەزانین ، پەلاماردانی هەر یەکەیەکی  هێزەکانی هەرێمی  کوردستان کە لە پێکهاتەی  هێزە  چەکدارەکانی  عێراق و لە دەستوری هەمیشەییدا  بە رەسمی  ناسێندرابێتن   مانای  پەلاماردانە  بۆ سەر مەنزومەی ئەمنی و سەربازی عیراقیش، بۆیە جارێکی تر داوا  و تەئکید لە حکومەتی فیدرالی عیراق  دەکەینەوە کە چیتر   نابێت  لە ئاست  ئەم  پەلاماردانە  ترسنۆک و دوژمنکاریانەی  داگیرکەراندا بێدەنگی هەڵبژێرن و دوژمنان بە وڵاتەکەمان خۆش بکەن.
 بۆ بەرپەرچدانەوەی  سیاسیی و دیبلۆماسیانەو سەرکۆنەکردنی  ئەم پەلامارانە داوا لە کۆمەڵگای نێودەولەتی و ناوەندە ئازادیخوازەکانی دونیا  دەکەین کە هاودەنگمان بن  لە گەیاندنی پەیامی   ریسوا کردنی  ئەم  جۆرەتاوانانەو بکەرەکانیان کە  بونەتە هەرەشە و مەترسی بۆ سەر تێکرای مرۆڤایەتی .

 هەر لێرەوە  برسە و ماتەمینی خۆمان ئاراستەی   خانەوادە و کەسوکاری  شەهیدەکان  دەکەین  کە لە پێناوی  بەرگری و پاراستنی  ئارامی و ئۆقرەیی  هەریمەکەماندا  گیانیان بەخشی ،  هیوای  هەرچی  زوو چاکبونەوەش  بۆ بریندارەکان دەخوازین .
ریسوایی بۆ پەلاماردەرانی وڵاتەکەمان 


بابەتی لێکچو

Copyright © 2020 Kirkuk Tv All Rights Reserved Designed And Developed By AVESTA GROUP