قوه جه‌ویه خاڵێكی گرنگی ده‌سته‌به‌ر كرد
له ململانیه‌كانی خولی یانه پاڵه‌وانه‌كانی ئاسیا و له یاریه‌كی به‌هێزی پڕ له ڕكابه‌ریدا، یانه‌ی قوه جه‌وه‌ییه له‌سه‌ر یاریگای فره‌نسۆ هه‌ریری میوانداری یانه‌ی سیپاهان ئه‌سفه‌هانی ئێرانی كرد، یارییه‌كه‌ش به دوو گۆڵ بۆ هه‌ر لایه‌ك یه‌كلایی بوه‌وه، سه‌ره‌تا له ده‌قیقه‌ی 27 عه‌لی جاسم ده‌رگای گۆڵ تۆماركردنی واڵاكردو گۆڵی یه‌كه‌می یاریه‌كه‌ی به‌خشییه جه‌ویه، پاشان دوای 4 ده‌قیقه یانه ئێرانیه‌كه له رێگای محه‌مه‌د قوربانی ئه‌نجامه‌كه‌ی هاوسه‌نگ كرده‌وه، دواتر و له ده‌قیقه‌ی 67 هه‌مان یاریزان گۆڵی دووه‌می به‌خشی به سیپاهان ئه‌سفه‌هانی ئێرانی، له كاتێكدا یارییه‌كه به‌ره‌و كۆتایی ده‌چوو.. عه‌لی جاسم جارێكی دیكه خۆی سه‌لمانده‌وه‌و بوه فریا ڕه‌سی قوه‌جه‌ویه و یارییه‌كه‌ی گه‌ڕانده‌وه خاڵی سه‌ره‌تا، دواجار فیكه‌ی داوه‌ر به یه‌كسانبوون به دوو گۆڵ بۆ هه‌رلایه‌ك لێدرا .
Copyright © 2020 Kirkuk Tv All Rights Reserved Designed And Developed By AVESTA GROUP