گه‌شتیاره‌ میسرییه‌كانش كه‌وتنه‌به‌ر ده‌ستدرێژیی توركه‌ ره‌گه‌زپه‌رسته‌كان

جیهان
18:29 - 2023-09-20



گرته‌یه‌كی ڤیدیۆییه‌ك له‌نێو تۆڕه‌ كۆمه‌ڵایه‌تییه‌كاندا بڵاوكراوه‌ته‌وه‌ كه‌ پیشانی ده‌دات چه‌ند توركێكی ره‌گه‌زپه‌ره‌ست له‌ ناوچه‌ی مه‌یدانی (ته‌قسیم) له‌ شاری ئیسته‌نبوڵ په‌لاماری ژماره‌یه‌ك گه‌شتیای میسری ده‌ده‌ن.

به‌ وته‌ی به‌شێك له‌ به‌شداربووانی ئه‌و تۆڕه‌ كۆمه‌ڵایه‌تییانه‌، ئه‌و گه‌شتیاره‌ میسرییانه‌ ته‌نها له‌به‌ر ئه‌وه‌ی قبوڵیان نه‌كردووه‌ پاره‌ی هه‌ندێك خواردن بده‌ن كه‌ نه‌ داوایانكردووه‌ نه‌ وه‌ریانگرتووه‌، به‌ڵام له‌ پسووله‌ی خواردن له‌سه‌ریان نووسراوه‌.

بڵاوبونه‌وه‌ی ئه‌و گرته‌ڤیدیۆیه‌ له‌ سۆشیال میدیا توڕه‌یی و بێزاری زۆری له‌ وڵاتانی عه‌ره‌بی و جیهان لێكه‌وتووه‌ته‌وه‌، به‌شێكیان داوا ده‌كه‌ن كه‌ بۆ گه‌شتیاریی كه‌س سه‌ردانی توركیا نه‌كات.  

بابەتی لێکچو

Copyright © 2020 Kirkuk Tv All Rights Reserved Designed And Developed By AVESTA GROUP