بەغداد _ سەرۆک بافڵ چاویکەوت بە ستیڤن چارڵس هیچن، باڵیۆزی بەریتانیا لە عیراق

عێراق
21:46 - 2023-09-21

‏‎بافڵ جەلال تاڵەبانی، سەرۆکی یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان لە بەغدا چاویکەوت بە ستیڤن چارڵس هیچن، باڵیۆزی بەریتانیا لە عیراق.


‏‎لە دیدارەكەدا كێشەكانی نێوان هەولێر و بەغدا، شایستە داراییەكانی هەرێم و تێكدانی سەقامگیریی ناوچەكە گفتوگۆی لەبارەوەكرا، لەو چوارچێوەیەشدا سەرۆك بافڵ جەلال تاڵەبانی ئاماژەی بەهەوڵەكانی یەكێتی كرد لەپێناو تێپەڕاندنی ئەم دۆخە و گەیشتن بە چارەسەرێك كە تێیدا مافی هەموولایەك پارێزراوبێت.

‏‎لەبارەی بە ئامانجگرتنی هێزەکانی دژەتیرۆر و بەزاندنی سەروەرییەکانی وڵاتەوە، سەرۆك بافڵ باڵیۆزی بەریتانیای بەرچاوڕوونكرد و داوای لە بەریتانیا و هێزەكانی هاوپەیمانان كرد رووبەڕووی ئەو پێشهاتە ئەمنیانە ببنەوە و هاوكاربن بۆ رێگریكردن لە هەر هێرشێك كە ئاسایش و ئارامیی ناوچەكە بخاتە مەترسییەوە.

بابەتی لێکچو

Copyright © 2020 Kirkuk Tv All Rights Reserved Designed And Developed By AVESTA GROUP