بایرن میونشن 7 گۆڵی تۆماركرد

وەرزش
11:39 - 2023-09-24

لە بەردەوامی ركابەرییەكانی جەولەی پێنجەمی بۆندسلیگادا، یانەی بایرن میونشن گۆڵبارانی یانەی بوخۆمی كرد، ئەو دیدارە كە لەسەر یاریگای ئالیانز ئەرینا بەرێوەدەچوو، یاریزانانی باڤاریەكە زۆر بە باشی دەركەوتن و جڵەوی تەواوەتی یاریگاكەیان گرتبوە دەست، بە 7 گۆڵی بێ وەڵام بردنەوەیەكی گەورەیان بەدەستهێنا، گۆڵەكانی بایرن میونشن لە لایەن هەر یەكە لە چوبۆ مۆتینگ، هاتریكێكی هاری كەین و ماتێس دی لێخت و لیرۆی سانێ‌ و ماتیێس تیل، لە دەقیقەكانی 4، 13، 29 و 38 و 54 و 81 و 88 تۆماركران، بەم بردنەوەیەش بایرن میونشن پێگەی خۆی لە پێشەنگی خولەكە بەهێزتر كرد.

بابەتی لێکچو

Copyright © 2020 Kirkuk Tv All Rights Reserved Designed And Developed By AVESTA GROUP