میمی لەئەوروپا ڕەتكرایەوە

وەرزش
11:04 - 2023-09-26

 
دوای تاقیكردنەوەی تواناكانی لەلایەن یانەیەكی چیكی و سڕبیەوە، دواجار موهەنەد عەلی ناسراو بە میمی نەبوە جێی باوەڕی هەردوو یانە سڕبی و چیكیەكەو گەڕایەوە ریزەكانی یانەی شورتەی عیراقی.. لەو باریەوە یانەی شورتە لەسەر پێگەی رەسمی خۆی بڵاوی كردۆتەوە كە بۆ ماوەی وەرزێك و بە شێوەی خواستن گرێبەستیان لەگەڵ میمی هێرشبەر ئەنجامداوە تا بۆ ركابەریەكانی یەكەم وەرزی ركابەریەكانی پرۆ لیگی عیراقی بەرگری لە یانەكەیان بكات..پێشتر لە وەرزی 2019دا میمی هێرشبەر ریزەكانی یانەی شورتەی عیراقی بەرەو یانەی دحێلی قەتەری بەجێهێشت و پاشان لەوێوە چەندین وێستگەی پیشەگەری تاقیكردەوە، بەڵام لەگەڵ هیچ لە یانەكانی دەرەوەی خولی عیراقی نەیتوانی سەركەوتوو بێت و لە ئێستاشدا بە شێوەی خواستن  بۆ ماوەی وەرزێك، بەرگری لە درێسی یانەی شورتە دەكاتەوە

بابەتی لێکچو

Copyright © 2020 Kirkuk Tv All Rights Reserved Designed And Developed By AVESTA GROUP