كارلۆ ئه‌نچیلۆتی ووڵامی تۆمه‌ته‌كانی یانه‌ی رۆخی بلانكۆس ده‌داته‌وه
كارلۆ ئه‌نچیلۆتی ئیتاڵی و راهێنه‌ری یانه‌ی ریاڵ مه‌درید ووڵامی تۆمه‌ته‌كانی سه‌رۆكی جێبه‌جێكاری یانه‌ی ئه‌تله‌تیكۆمه‌درید ده‌داته‌وه كه باسی له‌وه ده‌كرد، یانه‌ی ریاڵ مه‌درید فشار له‌سه‌ر ناوبژیوانانی لالیگا دروست ده‌كات، له دوای ته‌واو بوونی یاریه‌كه‌ی شه‌وی رابردوویان به‌رامبه‌ر به یانه‌ی لاس پاڵماسی میوانیان،
كارلۆ ئه‌نچیلۆتی ئیتاڵی و راهێنه‌ری یانه‌ی شاهانه ده‌رباره‌ی ووته‌كانی ئه‌خێل جیل مارین، سه‌رۆكی یانه‌ی رۆخی بلانكۆسی دایه‌وه‌و ووتی، ئاوڕ له ووته‌كانی هیچ كه‌سێك ناده‌مه‌وه ئه‌گه‌ر سه‌رۆكی یانه‌ی ئه‌تله‌تیكۆمه‌درید بێت یاخوود سه‌رۆكی جێبه‌جێكاری یانه‌كه، به‌ڵام لێره‌دا پرسیاره‌كه دێته‌وه ئاراوه ئاخۆ ناوبژیوانان هه‌وڵی تۆڵه كردنه‌وه ده‌كه‌ن له یانه‌ی ریاڵ مه‌درید.. ئه‌م پرسیاره دروسته‌كه‌یه.
Copyright © 2020 Kirkuk Tv All Rights Reserved Designed And Developed By AVESTA GROUP