گاڤی عه‌یبه‌كانی به‌رشه‌لۆنه‌ی داپۆشیوه‌

وەرزش
11:36 - 2023-09-30

گاڤی عه‌یبه‌كانی به‌رشه‌لۆنه‌ی داپۆشیوه‌ 
گاڤی ئیسپانی و ئه‌ندازیاری هێڵی ناوه‌ندی یانه‌ی به‌رشه‌لۆنه‌ی كه‌ته‌لۆنی عه‌یبه‌كانی به‌رشه‌لۆنه‌ی داپۆشیوه‌و  له‌ هێڵی ناوه‌ند  داینه‌مۆی یانه‌كه‌یه‌ و چاڤی راهێنه‌ریش له‌ رێگای ئه‌و ئه‌ستێره‌ لاوه‌وه‌ رێنمایی و گۆڕانكارییه‌كان و پلان و ته‌كتیكی یارییه‌كان بۆ یاریزانه‌كانی دیكه‌ ده‌گوازێته‌وه‌، ئه‌م نهێنیه‌ش گاڤی له‌ لێداونێكی رۆژنامه‌وانیدا ئاشكرای كرد كاتێك پرسیاری ده‌رباره‌ی بردنه‌وه‌كه‌ی به‌رشه‌لۆنه‌ به‌رامبه‌ر به‌ سیڤییا لێكرا ، گاڤی ووتی : هه‌مان سیناریۆی یارییه‌كه‌ی مایۆركا دووباره‌ بوه‌وه‌ له‌ تایمی یه‌كه‌م هه‌لی زۆرمان بۆدروست بوو به‌ڵام نه‌مانتوانی گۆڵ تۆماربكه‌ین ، سوپاس بۆخوا له‌ تایمی دووه‌م بردنه‌وه‌مان به‌ده‌ستهێنا .
گاڤی باسی له‌وه‌شكرد هه‌میشه‌ چاڤی راهێنه‌ر له‌ نێو یاریدا رێنمایی پێ ده‌دات و له‌ كاتی گۆڕانی پلانه‌كان من ئاگادار ده‌كاته‌وه‌ منیش به‌ یاریزانه‌كانی ده‌گه‌یه‌نم سوپاسی چاڤی ده‌كه‌م هه‌میشه‌ پاڵپشتمه‌ .

بابەتی لێکچو

Copyright © 2020 Kirkuk Tv All Rights Reserved Designed And Developed By AVESTA GROUP